27/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەلاکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی..
مەلا بەختیار توشی نەخۆشی ئیسلامی سیاسی بووە ، من دەزانم مەلا بەختیار لە فیکردا زفتە وەك عەرەب دەڵێت:
ئاخر نازانم مەلا بەختیار بە کام روو بەکام پێوەری باس لە دیموکراسی دەکات ؟
ئاخر جەناب ، تۆ وەك ناوەکەت نە مەلایت و نەبەختیاریش، بڕوابکە دیموکراسیەکەش هەر وەك مەلاکە وایە لات کە نراوە پێتەوە بۆتە پێشگرت لەناودا..
ئاخر مەلای مەکتەبەکەی سیاسی یەکێتی..
کام دیموکراسی : ئەوەی کە یەکێتی نەبێت دانامەزرێت؟
کام دیموکراسی : ئەوەی کە بەشەق لەئاسایش لە خەڵکی هەڵئەدرێت؟
کام دیموکراسی: ئەوەی لەگەڵ ئێوە نەبێت هیچ ڕێگایەکی کارکردنو کەسابەتی بۆ ناکرێتەوە؟
کام دیموکراسی: تۆ بە ئارەزوی خۆت لەسەر ئیسلام قسەبکەیت ئەوەی وەڵامت بداتەوە ئیرهابییە؟
کام دیموکراسی : ئەوەی کە بەدوای شەرفی خەڵککیەوەیە ؟
کام دیموکراسی: ئەوەی لە زۆنی سەوز تەنها ئێوە خاوەن دەسەڵاتن ..؟
کام دیموکراسی : ئەوکتێبەی بە ئارەزوو وویستی ئێوە نەبێت مۆڵەت وەرناگرێت؟
کام دیموکراسی: تەنانەت هاوڕێکانو هەڤاڵەکانتان بێبەش کردوە لە داهاتی یەکێتیەکەی خۆتان ؟
کام دیموکراسی: ئەو هەموو بێسەرو شوێنەی کە تا ئێستاش نادیارن لای ئێوە؟
کام دیموکراسی: ئەوەی کە ئێران باڵا دەستە ..؟
کام دیموکراسی: ئەوەی کە پێشنیار کراوە مالیکی موچە و قوتی ئەو خەڵکە ببڕێت؟
کام دیموکراسی : یەك پیاوی موسڵمان چالاك بیت هەمووتان گەلە کۆمەکی لێدەکەن ؟
کام دیموکراسی: ئەو هەموو ریکخراوەی کە دروستتان کردوە پارەو سەروەتی ئەو خەڵکەی ئەدەنێ بەناوی کاری مەدەنییەوە؟
کام دیموکراسی: ئەوەی کە تانەنەت جیاوازی لە نێوانی شەهیدیەکانیشدا دەکەن وچینایەتی لە ناو شەهیداندا دروستکراوە؟
کام دیموکراسی: ئەوەی کە ئەو هەموو زەوەییە لە کوردستاندا دابەشکراوە بەسەر خەڵکی دەوڵەمەندو کۆمپنیاکاندا خەڵکی ئەو ووڵاتەش زۆربەی بزەی چاوی دێت ؟
کام دیموکراسی: کام پرۆژەی ئابوری هەیە بەشی ئێوەی مەسئولی تێدانەبێت؟
کام دیموکراسی : هەر مەسئولە خاوەنی لیوایەکە لە جیاتی بڵێن لیوای کوردستان دەڵێن لیواکەی کاك فڵانە مەسئولی گەندەڵ؟
کام دیموکراسی: ئەوەی کە بەشەودا چونە سەری کەرامەتیشتان شکاند، چونکە ستراتیژی لەگەڵ ئێوەدا نەدەگونجا؟
ئاخر مەلاکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، تۆ بەکام روو وە قسە لەسەر ئیسلام دەکەیت کە تۆ خۆت هەموو گیانت پۆخڵەواتە لە فیکردا ، نەك ماڵتان لەشوشە بێت ئێوە ماڵتان لە عەلاگەی ڕەشە دەدانیشە بە فوویەکدا بە ئاسماندا نەچیت، من خەفەت لە تۆ ناخۆم ، بەڵکو خەفەت لەو هەموو ئیسلامیە بەناو ئەقڵانیە دەخۆم کە چرکە ناکات هەموو پیلەکانی زەعیف بووە.. دەشترسم وەك ئەوانەی کە خۆت پەروەردەت کردن و ناردن بۆ ناو یەکگرتو بزوتنەوە وکۆمەڵ دوای لەو سەرەوە بانگت کردنەوە لە رەخنەی چاودێرو دەزگانی تردا هەمووکارت دانێ، زۆر دەترسم ئەمانی تریش لەوان بن..