جێن ساكی: ھێرشە ئاسمانییەكانی ھاوپەیمانان لەسەر داوای عەبادی بووە
26/03/2015 نوسەر: bzavpress

جێن ساكی: ھێرشە ئاسمانییەكانی ھاوپەیمانان لەسەر داوای عەبادی بووە

 
جێن ساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ھێرشە ئاسمانییەكانی ھاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی چەکدارانی  داعش لە تكریت و ھاوكاریكردنی ھێزە سەربازییەكای عێراق لەپارێزگای سەڵاحەدین لە سەر داواكاری راستەوخۆی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێرا ق بووە.
 
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رونیكردوەتەوە كە ھێرشەكان بە ھەماھەنگی ھێزە سەربازی و ئەمنییەكانی عێراق ئەنجامدراوە لە رێگای ناوەندی ھاوبەشی ئۆپراسیۆنەكانەوە لە شاری بەغداد.
 
فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق بەشداریان لە بۆردومانكردنی مۆڵگەكانی داعش كردوە، بەڵام لە تكریت بەشداریان نەكردبوو، بەڵام شەوی رابردوو فرۆكەكانی ئەمریكا و ھاوپەیمانان بۆردومانی موڵگەكانی چەکدارانی داعشیان لەتكریت كردوە.