26/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده بەشداری سیمینارێکی لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ساڵح موسلم، به‌شداری سیمنارێکی کرد له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ناوی ( کورد له سوریا له نکۆڵیهوه بۆ نمونه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ) له‌و سیمناره‌دا ژماره‌یه‌ک سیاسه‌تمه‌دار و ئهکادمیانی به‌ریتانی تیدا به‌شداربوون .
لە سیمناره‌که دا موسلم ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که شۆڕشی ڕۆژئاوا له تێکۆشانی خۆی دژی ڕژێم له 2004 تا 2011 ده‌ستی پێکردوه، تا ئێستاش گه‌لی کورد به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره زوڵم و سته‌مێک ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وان له دێرزه‌مانه‌وه داوای به‌رقه‌راربوونی دیموکراتی له سوریا ده‌که‌ن و ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژە به‌رده‌وام ده‌بن له شۆڕشی خۆیان له سوریادا.
هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده وتی:" ئه‌وان پێویستیان به هاوکاری و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه چونکه له‌جیاتی هه‌موو جهیان شه‌ڕی تیرۆر ده‌که‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که نمونه‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان ، له هه‌موو پێکهاته‌کانه، به کورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری و سوریانیه‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌دیلی گونجاوه بۆ خه‌ڵکی ڕۆژئاوا و ناوچه‌که.
له‌کۆتاییدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه که یه‌کینه‌کانی پاراستی گه‌ل یه‌په‌گه و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن یه‌په‌ژه، ئه‌و هێزه‌یه له هه‌موو پێهاته‌کان پێکهاتووه، پارێزه‌ری خه‌ڵکی ڕۆژئاوایه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌وه و باوه‌ڕی.