26/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران هەڕەشە لە سعودیە دەکات لە بەرامبەر هێرشەکانی بۆ سەر خاکی یەمەن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن مه‌حکوم ده‌کات، و ئه‌و هێرشه به ترسناک و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و پێشێل کردنی سه‌روه‌ری نیشتیمانی وڵاتان پێناسه ده‌کات.
ئێران داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵە دەكات بەپەلە كار بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە بگەن، ئەگەرنا ناوچەكە رووبەرووی شەڕێكی نوێ دەبێتەوە.
مەرزیە ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد که ڕێگاچاره‌ی نیشتیمانی بگرنه به‌ر که‌له ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنی نێوان کوتله و لایه‌نه سیاسیه‌کانی یه‌مه‌ن هاتوه‌ته ئاراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوه‌پێکردنی تیرۆر له‌ناوچه‌که‌دا.
هاوکات سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی نشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران، عه‌لادین بروجردی هه‌ڕه‌شه‌ی کرد و ڕایگه‌یاند که ئاگری یه‌مه‌ن سعودیه‌ش ده‌گرێته‌وه، و داوای کردوه که ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سه‌ر یه‌مه‌ن به‌په‌له ڕاگرن.