25/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هاتنی سروش بۆ سەرزەوەی ڕێزی مرۆڤایەتیە..
هاتنی وەحی بۆ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) لە ئەشکەوتی"حراو" ئەو دەمە کە دەست پێدەکات- کاتێکی یەکاڵاکەروەیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا، من وای دەبینم سات و کاتێکی ئەوەندە گرنگە و گەورەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیداو بەڵکو تا رۆژی قیامەت پەندو عیبەرتی لێوەردەگرین.
ساتە وەختی هاتنی وەحی، واتا ژیان لە تاریکیەکی بیوێنەدا دەژیا؛ مرۆڤایەتی بەرەو سەرگەردانی دەرۆیشت، هیچ رەوشت بەهایەکی کۆمەڵایەتی تەنانەت لە رووی یاساو دەستوری گەلانەوە کەمو کوڕی تەواوی هەبوو مرۆڤایەتی بەروە نەهامتی سەرلێشێواوی هەنگاوی دەناو، تا خوای گەورە [قَدْ جَاوَكُمْ مِنَ اللهِ نُورٌ ۆكِتَابٌ مُبِینٌ (15) ێهْدِی بِهِ اللهُ مَنِ اتَّبَعَ ڕچْۆانَهُ سُبُڵ السَّڵامِ ۆیُخْڕجُهُممِنَ الڤُّلُمَاتِ إِڵی النُّوڕ بِإِژْنِهِ ۆێهْدِیهِمْ إِڵی صِرَاگٍ مُسْتَقِیمٍ] {المائدە: 15، 16}.
بهڕاستی لهلایهن خواوه ڕووناکیهکی ئاشکراتان بۆ ڕهوانه کراوه (که محمد پێغهمبهره) هاوڕێ لهگهڵ کتێبێکی ئاشکرادا (که قورئانه).. (بێگومان) خوا بهو قورئانه پیرۆزه هیدایهت و ڕێنمونی ئهو کهسانه دهکات که به شوێن به دهستهێنانی ڕهزامهندیی ئهودا وێڵن، وه بهرهو ڕێبازهکانی ئاشتی و ئاسودهیی دهیانبات، بهفهرمانی خۆی له تاریکستانهکان دهریان دێنێت و ڕزگاریان دهکات و دهیانخاته ناو ڕووناکیهوه، وه ڕێنمونی یان دهکات بۆ سهر ڕێگهو ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه).
زۆر دەسبیتین لەسەر ئەم رووداوە گەورەیە کە هاتنی سروشە بۆ سەروەرمان محمد (صلی للە علیە وسلم)، بەڵام کەمان حەقی خۆیمان داوتێ تا ئێستا قەدری گەورەی ئەم رووداوەمان نەگرتوە.
ئەگەر مرۆڤ لێوردبوونەوە بکات، واتا خوای پەروەدگارمان نێراوی و دەنێرێت لە مرۆڤ کە پەیامی خۆیمان بۆ روون بکاتەوە، ئەمەیش بۆ خۆی منەتێکی زۆر گەورەیە بەسەرمانەوە ڕێزو حوورمەتێکی زۆرە لە مرۆڤ گیراوە. پەروەردگارمان دەفەرموێت:
[ڵقَدْ مَنَّ اللهُ عَڵی المُۆْمِنِینَ إِژْ بَعَپَ فِیهِمْ رَسُولاً مِنْ أَنْفُسِهِمْ ێتْلُو عَڵیْهِمْ ێَێاتِهِ ۆیُزَكِّیهِمْ ۆیُعَلِّمُهُمُ الكِتَابَ ۆالحِكْمَەَ ۆإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ ڵفِی چَڵالٍ مُبِینٍ] {ێل عمران: 164}.
بێگومان خوا منهتی ناوهته سهر ئیمانداران بهوهی کهله ناو خۆیاندا بهوهی که له ناو خۆیاندا پێغهمبهرێکی بۆ ڕهوانه کردون که ئایهتهکانی ئهویان بهسهردا دهخوێنێتهوه دڵ و دهرونیان پاك و پوخت دهکاتهوه وه فێری قورئان و دانایی یان دهکات، ههرچهنده پێشتر له گومڕاییهکی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.
پرسیار لێرەدا ئەویە..
لە کاتێکدا مرۆڤ چەندە خۆشحاڵ دەبێت کە لە لای پادشایەکی دنیاییەوە، یاخود سەرۆك ووڵاتێك نامەیەکی بۆ بێت ئامۆژگاری بکات، وا هەست دەکەیت کە ئەو پادشاو سەرۆك دەوڵەتە تۆی خۆش دەوێت و ڕێزێکی زۆری لێناوی.
داخۆ چەندە خۆشحاڵ بیت لە لایەن ئەم پادشایەوە کە موڵکێکی کەمی لەبەر دەستدایە و خۆی ناتوانێت بپارێزێت لەوی کە توشی ئازارو نارەحەتی نەبێت یاخود لە مردن وژیان هیچی بەدەستە نیە؟!
کەواتە خوای گەورە بە تواناو دەسەڵات و هێزو قودرەتمەندی خۆی پێغەمەبرێکی بۆ ناردوین و پەیامێکیشی پێدا رەوانە کردوە، مرۆڤ بۆ خۆی زۆر بونەوەرێکی بچوک و لاوازە و لەسەر ئەم زەمینە دەژی.. کە ئەستێرەیەکە لەناو قاترلیۆن ئەستێرەدا لە ئاسمانی یەکەمدا هەیە، یاخود لە کۆمەڵەی کاکێشاندا کە بەچاو نابینرێت ئەوەندە بچوك دەبێتەوە لەناو ئەم هەموو گەلە ئەستێرەدا، کەچی خوای گەورە پەیامی خۆی ناردوە بۆمرۆڤ!!
ئاخۆ قەبارەی ئەم زەومینە چەندە لە چاو هەموو گەردووندا؟ یاخود قەبارەی مرۆڤ چیە لە چاو زەویدا؟ یان قەبارەی مرۆڤ لە چاو گەردوندا چیە؟ یاخود قەبارەی مرۆڤ بەرانبەر بە فریشەتەکان چیە؟
زۆرێك لە خەڵکی_ گەورەی قەدری ئەم ڕووداوە ناگرن کە هاتنی سروشە، چونکە قەدری خوای گەورە نازانن.
خوای پەروەدگارمان پێویستی بە ئێمە نیە، پێویستی بە هیچ شتێکی تریش نیە لەم گەردونەدا، نە چەکە و نە خراپەی ئێمە هیچ کاریگەریەك لەسەر خوای گەورە دروست ناکات، ئەو لە ڕەحم و لوتوف کەرەمی خۆیەتی کە نێردراوێکی بە پەیامێکدا لە مرۆڤ بۆ ئێمە رەوانە کردوە کە مژدەمان دەداتێ بە بەهەشت و دەمانترسنێت بە دۆزەخ ، بۆ ئەوەی کردوەی باش بکەین، ئەو پەیامەیشی کە ناردویەتی بە بەرێزترین فریشتەدا ناردویەتی کە جوبریلە- سەلامی خوای لێبێت- بۆ بەرێزترین مرۆڤی ناردوە کە محمدە (صلی للە علیە وسلم) وەبەرێزترین ووتەی ناردوە کە قورئانە.
کەواتە لەو ساتە وەختەوە ئەو پایامە کە ووتەی خوای پەروەدگارمانە دەستوری ژیان دەبێت لەسەر زەویدا تا ئەوکاتەی زەوی لە ناودەچێت.
کەواتە ئەم رووداویە کە مرۆڤی بەرێز کردوە دەفەرموێت:[ۆڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ێَدَمَ ۆحَمَلْنَاهُمْ فِی البَرِّ ۆالبَحْڕ ۆرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الگَّیِّبَاتِ ۆفَچَّلْنَاهُمْ عَڵی كَپِیرٍ مِمَّنْ خَڵقْنَا تفچیلاً] {الإسراو: 70}.
بهڕاستی ئێمه ڕێزمان لهنهوهی ئادهم گرتووهو بهسهر وشکانی و دهریادا (به جۆرهها هۆکاری گواستنهوه) ههڵمان گرتوون، وه له ڕزق و ڕۆزی چاك و جۆراوجۆر بههرهوهرمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و…هتد) بهڕاستی ئێمه ڕێزی زۆری ئهوانمان داوه بهسهر زۆربهی ئهو بهدیهێنراوانهدا که دروستمان کردوون (لهههموو ڕوویهکهوه).