هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكدایه به‌ده‌ست بوونی‌و دوو ئیدارهییو
قات‌و قڕی هاوڵاتیان دهناڵێنێو گرفته‌كان زیاتر له‌جاران كهڵهكهبوونو
دۆخی سیاسییش به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌گوزه‌رێت له‌سه‌ر لێواری مه‌رگه‌و
هه‌ركاتێك هێزه‌كان بۆچوونی جیاوازیان هه‌بێ ئیتر هه‌ڵدانه‌وه‌ی مهلهفو
ڕهخنهگرتنو به‌پاشكۆ باسكردنی یه‌كتر ده‌بێته ویردی سه‌رزاریان.
هه‌موو ئه‌و ڕستانه له‌ئێستای میدیاكانی سه‌ر به دهسهڵاتو به‌رپرسانی
هه‌ردوولا ده‌بیسترێت چڕاندنی ئه‌و باسانه‌ی بۆ ورووژاندنی جه‌ماوه‌ری
هه‌ردوولا له گه‌رمه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان‌و په‌رله‌مانی كوردستان، كه تا ئێستا نازانرێت كه‌ی
ئه‌نجامده‌درێت كه‌چی شه‌ڕێكی سارد له‌نێوانیان به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوو حیزبیش له‌ناوخۆیاندا لێدوانی پچڕپچڕ ده‌ده‌ن،
دۆخی سیاسی‌و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ململانێیه‌كانی هه‌ردوو
پارتی دهسهلاَتدار له‌سه‌ر پاره‌ی كۆمپانیاكان لهلایهكو ئاشكراكردنی
چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ‌و ورووژاندنه‌وه‌ی پرسی گهندهڵیو فه‌رده
دۆلاره‌كان، كه تاڕاده‌یه‌ك پارتی سهخڵهتكردووه نائارمییهك به
هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاره، له‌م باره‌شه‌وه وه‌ڵامی هه‌ردوولا
ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌و پرسه گهرمكردهوهو بازاڕی سیاسه‌تیان به
ئاڕاسته‌ی دژبه‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تادێت گومانه‌كان له‌سه‌ر جه‌لال تاڵهبانیو
دیارنه‌مانی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی چڕترده‌بێته‌وه، كه ماوه‌ی سێ
مانگه هیچ ده‌ركه‌وتنێكی نییه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی لای
جه‌ماوه‌ر درووستكرووه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌وه ته‌كتیكێكی یه‌كێتی خۆی
بێت، كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك موفاجه‌ئه تاڵه‌بانی ده‌ربخاته‌وه،
پارتیش تووشی بوغزاندنێكی وابكات جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی لێدووربخاتهوهو به‌مه‌ش
یه‌كێتی خۆی له‌ژێر ئه‌و شكسته ده‌ربهێنێ كه به‌رده‌وام پارتی به
پاشكۆی خۆی دهزانێتو وه‌ك خێرپێكراوێك
سه‌یریده‌كات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای یهكێتیو پارتی‌و ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی
قه‌یرانێكی دیكه‌یه به‌رۆكی ئه‌و دوو حزبه‌ی گرتووه، كه هه‌ر جاره‌و به
بیانویه‌ك دژ به‌یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌و له‌پاڵ كێشه‌كانی خۆشیاندا
چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆیان پێنییه بۆ ساڕێژبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.
ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره سیاسیی‌و حیزبیه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆرجار وه‌ك دوو
منداڵ له‌یه‌كتر زویردهبنو ئاشتبوونه‌وه‌یان كاتییه، یان ژن‌و مێردێكی
ناكۆك مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن، كه هه‌موو تاكێكی كوردستانیان ماندووكردووهو
به‌شێوه‌یه‌ك میلله‌ت بووه‌ته تۆپێك به‌ئاره‌زووی خۆیان
یاریپێدهكهن.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی به‌مدواییانه له‌نێوان پارتی‌و یه‌كێتی دژ
به‌یه‌ك به‌كاریانده‌هێنا وروژاندنی (31)ی ئاب‌و به‌قاچاغبردنی نه‌وتی
هه‌رێمی كوردستان‌و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو گۆڕینی سیسته‌می
سه‌رۆكایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی بوو، دواینجاریش نه‌بوونی سوته‌مه‌نی
له‌سلێمانی، كه یه‌كێتی به‌رده‌وام به ناڕاسته‌وخۆ پارتی
تۆمه‌تبارده‌كات، پاشان خستنه‌به‌ر باسی نه‌مانی پاره له‌بانكه‌كانی
سلێمانی له‌لایه‌ن بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ر به
یهكێتیو دواتریش وتارێكی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی كه به ناڕاسته‌وخۆ
دیسان باسی شاردنه‌وه‌ی فه‌رده دۆلاره‌كان له‌ژێر زه‌مینه‌كان ده‌كات
له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانی پارتی، ئیتر له‌م ئان‌و ساته‌دا ئه‌و
درووشمانه كه بۆنی جه‌نگی ساردی نێوان یهكێتیو
پارتییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌یدانی بانگه‌شه‌كردنه بۆ ڕاكێشانی زۆرترین
ده‌نگده‌ر، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئاگره‌كه خۆشتردهكات، كه پڕوشكهكهی
دواجار خه‌ڵكه، نه‌ك دهسهڵاتو پیاوه ئابورییه‌كان، به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵك چاوكراوه‌تر بووه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر
ئۆپۆزسیۆنیش، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ژێره‌وه
لهسوڵته نزیكبنو هاوكاری وه‌ربگرن، ئیتر هه‌ر ئاشكراده‌بێ‌و ئه‌وكاتیش
جه‌ماوه‌ر بهدیلیتر ده‌دۆزێته‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه
له‌ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌و دوو حیزبه بێزاره‌و ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر
هه‌ڵبژاردنێك پشتی لیستێكی به‌رزكردبێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر
هه‌ڵه‌یه‌كدا جه‌ماوه‌ر ده‌توانێ پشتی لهئهرزبدات، زۆرجار چاودێرانی
سیاسی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دیارده‌ی پاشكۆیه‌تی له‌نێوان یهكێتیو
پارتی به‌دیده‌كرێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی سێكته‌ره‌كانی سیاسه‌تی هه‌ردوو حزب
به‌و ئاقاره ده‌چێت ڕوو لهداكشانه، له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریشدا
له‌زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا یه‌كێتی نیشتیمانی نه‌یتوانیوه ببێته ڕه‌قه‌مێكی
به‌هێزو كاریگه‌ر بۆ ڕاگرتنی هێز، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی
خۆی‌و هه‌م به‌رژوه‌ندی كوتله‌كان هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆی وایكردووه
له‌كێبڕكێی گشتی هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه بنێت‌و ئه‌و هێزه ئه‌كتیڤه
نه‌بێت له‌مه‌یدانی سیاسی چۆكدانهداتو به‌ڵكو به‌رده‌وام وه‌ك هێزێكی
تێكشكاو به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كه‌ی (پارتی) ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌زۆرجار له‌كاتی
دۆڕانی له‌گه‌ڵ پارتیدا، به‌ته‌زویر تۆمه‌تباری كردووه، ئێستاش پارتی
له ڕێگه‌ی چه‌ندین تاكتیكه‌وه ده‌یه‌وێت دیسان براوه‌ی یه‌كه‌می
هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت به‌تایبه‌تی له‌سنووری هه‌ولێرو دهۆك، به‌ڵام
هه‌وادارانی یه‌كێتی بوونه‌ته هه‌ڵگیرسێنه‌ری سیاسه‌تی فشار درووستكردن
له‌به‌رامبه‌ر پارتی، كه ئیدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی چیتر چۆك بۆ هه‌موو
بڕیارێكی پارتی دانهداتو هه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌موو فشاره
دووربكه‌وێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه كاتێ حیزب بوو به كۆمپانیا
هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆی ده‌م ده‌خاته خه‌زێنه‌و ماڵی حكومه‌ت له‌هه‌ر
ڕێگه‌یه‌كه‌وه بێت به تالاَنببرێت، ئه‌مه‌ش سیمایه‌كی جوان نابه‌خشێ
به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی، چونكه یه‌كێتی ئێستا له‌به‌رامبه‌ر
پارتی وه‌ك پاڵه‌وانێكی ده‌م شكاو‌و به‌زیوو وایه، كه له
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7/3 ی په‌رله‌مانی عێراقدا گیرۆده‌ی بووه‌و نازانێ
چۆن لێیده‌ربچێت، هه‌رچی بۆچوونه توڕه‌كانی ناو یه‌كێتیشه واده‌بینرێت،
وه‌ك پێده‌چێت یه‌كێتی ئه‌مجاره زیاتر له‌جاران له‌پارتی توڕه‌بێت،
ئه‌ویش به ئاشكرابوونی ئاماری دانیشتوانی هه‌ولێرو دهۆك لهسلێمانیو
گه‌رمیان، كه ده‌توانین بڵێین ئه‌م جۆره ته‌زویره ده‌توانێ كۆمه‌ڵێك
هاوكێشه‌ی پێشووی خواروخێچ ڕاستبكاته‌وه كه گۆڕانیش له‌نیمچه
به‌ره‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانیدایه، سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتیش
له‌وه ده‌ترسن له‌كاتی هه‌ڵبژاردن هاوپهیمانیهتیو موفاجه‌ئه له‌نێوان
گۆڕان‌و یه‌كێتی درووستببێت، پاشان پارتی ببێته‌وه ژماره‌یه‌كی دوای
یهكێتیو گۆڕان، ئه‌وكات پارتی ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامییه‌كان هێزێكی
وای بۆ دهردهكهوێتو بتوانێت ته‌نها له‌ئیداره‌ی هه‌ولێر حاكم بێت،
ئه‌گینا ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه تا له‌حزه‌ی ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دڵی پارتی هه‌ر ده‌مێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه
لهههولێرو دهۆك ناتوانێ په‌ل بۆ شوێنی‌تر بهاوێژێت، كه له‌و كێبڕكێیه
بباته‌وه، مه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تری ناوخۆیی له‌یه‌كێتی ڕووبدات، یان
جه‌لال تاڵه‌بانی لهنهخۆشییهكی به‌رده‌وام بێت‌و درێژه‌بكێشێت، بۆیه
ئه‌مه‌ش ڕووننیه، كه ئایا ته‌رازووی هێز له‌مجاره‌دا به‌لای كێدا
ده‌شكێته‌وه، چونكه هاوكێشه‌كان ئاڵۆزنو زۆربه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تیش
ڕوو له‌پارتییه، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی دروستكرد به
ده‌نگه دهنگو شهڕهدهنوك له نێوان هێزه عیملاقهكان جۆره یارییه‌ك
ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی سه‌یریشیان ده‌كات لێیان بێزاره‌و چینێكی كه‌م نه‌بێت
وه‌ك بازرگانێكی نزیك له خۆیان دڵیان به‌و دۆخه ئاسووده‌یه، لێره‌وه
هێزه‌كان وا هه‌ستده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وابكه‌ن وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی
باسیدهكهن به‌تایبه‌ت هێزێكی سنگ ده‌رپه‌ڕیوی وه‌ك پارتی، كه وه‌ك
براگه‌وره له خۆی ده‌ڕوانێت، ئه‌گه‌رچی گۆڕان وا ته‌ماشای ناكات،
بهلاَم یه‌كێتی ئه‌و نهخۆشیو ده‌رده‌ی هه‌یه هه‌رگیز سه‌ركرده‌كانیان
ته‌فاهومیان له‌نێواندا به‌دیناكرێت، پێده‌چێت تا ئاستێك پارتی ده‌ستی
هه‌بێت له‌و ئاڵۆزییانه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی نه‌بێت
ئه‌وا به‌هۆی بڕیاری یه‌كه‌می پارتی له كوردستان‌و تا ڕاده‌یه‌ك له
به‌غدا سه‌ركرده‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك توڕه كردبێت وه‌ك پلانێك بۆ
بێئاگابوونی له گۆڕانكارییه‌كانی حكومهتو پهرلهمانو پۆسته
سیادییه‌كان، چونكه له زۆربه‌ی كاتدا یه‌كێتی دوای ته‌شكیلاتی
حكومهتو دابه‌شكردنی دهسهلاَتهكان ئینجا چ له هه‌رێم بێت یان له
به‌غدا ئه‌و كێشمه كێشمه تووشی یه‌كێتی بكات كه دره‌نگ له
گۆڕانكارییه‌كان به‌ئاگادێت، ئه‌مه‌ش بیئاگایی سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌یه‌نێت ،
بهلاَم ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پێویسته پارتی عاقڵانه مامه‌ڵه بكات
دیسان به‌گژ نه‌یاره‌كانی نه‌چێته‌وه، كه زۆر له‌خۆی بچوكتره، ئه‌گه‌ر
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تووشی دۆڕان هات ئه‌وا به ساده‌یی وه‌ریبگرێت، نه‌ك
كاردانه‌وه درووستبكاتو دیكتاتۆریه‌تی خۆی دروستبكات، كه ئه‌وه‌ش
ڕه‌نگه چاوه‌ڕوانكراو بێت، كه پارتی وا له هێزێكی هاوپه‌یمانی
چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی بێزاره ئیدی چۆن له هێزێكی تازه قبوڵ ده‌كات
بێته گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كان، كه ئه‌م تێڕوانینه‌ی پارتی
تاریكبیرانهیهو ده‌نگی تازه قبوڵناكات‌و له‌وه‌ته‌ی دروستبوونیه‌وه
وه‌ك هێزی ئه‌وه‌ڵ ده‌ركه‌وتووه، بێمنه‌تی ئه‌مجاره‌شی به‌رامبه‌ر
یه‌كێتی به لیستی جیا خۆی له خۆیدا گومانێكهو لێكدانه‌وه‌كانی
واده‌بینرێت هێزێكی شاراوه دیواره‌كانی دهسهلاَتی پارتی بپارێزێت،
كه ئایا ئه‌و دیوارانه لاستیكین یان كۆنكرێتی؟
هاوكات له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانیش پێویسته به‌سه‌ربه‌رزانه بدۆڕێنێت،
نه‌وه‌ك براوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ژماره دوو، یان سێبه‌رو پاشكۆیه‌تی
قبوڵبكات. ده‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه بوغزێنراوهكهی ئه‌مجاره‌ی
هه‌ڵبژاردنیش پێده‌چێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت له‌به‌رامبه‌ر
ئالۆزییه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی هێزی خۆی فراوانبكاتو به‌ره‌و
هه‌ولێریش بكشێت، بهلاَم وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامیی لێنهیهتو بتوانێت
ببێته هێزێكی بوركانی نه‌ك سهراب هه‌وڵ بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی
پارتی بدات، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و ترسه‌ی دڵی هه‌ولێرو دهۆك
نه‌هێڵێت كه پارتی دیموكرات حاكمه له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی سالاَنێكه خه‌ڵكه
بێلایهنو ته‌نانه‌ت حزبیه‌كانی جگه له پارتیش لێیده‌ترسن، ئه‌و
ترسه‌ی ئێستای سه‌ر دڵی پارتی كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان تای سه‌ری
گه‌رم بووه، ده‌خوازین نه‌بێته ته‌قینه‌وه‌و په‌ل بۆ هێزه
ڕكابه‌ره‌كانی بهاوێت، كه ئیتر ناتوانین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه بكه‌ین
ئه‌و حزبه‌ی هه‌ولێر جێی متمانه بێت بۆ سه‌لامه‌تی له‌ژێر
دهسهلاَتهكهی، كه حزبه‌كه‌ی سلێمانیش به‌هه‌مانشێوه، بهلاَم
تاڕاده‌یه‌ك نه‌توانینی بووه‌ته هێزێكی لاواز بۆ هێزه‌كانی هاوشانی
خۆی وه‌ك گۆڕان كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كێتی ته‌نها دۆستی كاتی
ده‌وێ ، نه‌ك دۆستێكی كۆنی برای به‌رهه‌ڵستكاری خۆشی ناناسێت،
ئه‌وه‌ش له مه‌بده‌ئی یه‌كێتی زۆر به جوانی ده‌ركه‌وتووه ، وه‌ك
پارتی ئاسا له‌سنووری دهسهلاَتهكانی خۆیان وا گڤدهكهنهوه، ده‌بێ
له خودی پارتی‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی بپرسین وهلاَمی هه‌بێت بۆچی وه‌ك
دێوه‌زمه به‌رامبه‌ر بادینان‌و هه‌ولێرییه‌كان خۆی به هێز ناشرین
كردووه؟ لێره‌وه ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌رباسه‌كه‌مان ، كه ئایا پارتی
ده‌توانێ وهلاَمی یه‌كێتی بداته‌وه به ئاشكراكردنی فه‌رده
دۆلاره‌كان، یان یه‌كێتی چی له بۆچوونه‌كانی به‌رامبه‌ر پارتی
بهكاریبینێ، كه ئه‌وه‌ی زۆریش كاریگه‌ربێت ڕووداوی 31 ی ئابه وه‌ك
چه‌كێكی هه‌ستیار كه ده‌ماره‌كانی پارتی ئهستووردهكات، لێره‌وه ئایا
ئه‌و ههولاَنهی یه‌كێتی سهردگرێت؟