25/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سعودیە هێزی بەرەو سنورەكانی یەمەن جوڵاند
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا له ڕاگه‌یاندنه‌کانی وڵاته‌که‌یاندا ئاشکرایان کرد که حکومه‌تی سعودیه هێزێکی زۆری به چه‌کی قورسه‌وه ناردوه‌ته سنوره‌کانی وڵاته‌که‌ی نزیک له وڵاتی یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش ترس و گومانی ئه‌وه‌ی دروست کردوه که ڕیاز بکه‌وێته ناو کێشه و ئاڵۆزیه‌کانی ناوخۆی سه‌نعا.
به‌پێی زانیاریەکان ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا یه‌مه‌نی به‌ره‌و ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی ناوخۆ و دووبه‌ره‌ی نێوان سعودی و ئێرانی بردوه، هه‌رچی ڕیازه ، تاران به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی تایفی و مه‌زهه‌بی له ڕێگه‌ی حوسیه‌کانه‌وه تاوانبار ده‌کات. ئه‌وه‌ش بوه‌ته مایه‌ی ترسی ئه‌وه‌ی وڵاته‌که بکێشێته ناو شه‌ڕێکی بریکار ، به‌وه‌ی ئێران هاوکاری حوسیه‌کان بکات که هه‌ڵگری باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی زه‌یدین و سعودیه و هه‌ندێک له وڵاته‌کانی تریش هاوکاری مه‌نسور هادی سونه مه‌زهه‌ب بکه‌ن.
جموجۆڵی سه‌ربازی عه‌ره‌بستانی سعودی دوای پێشڕه‌وی حوسیه‌کان دێت، که ده‌گوترێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریان ده‌کرێن، پاش کۆنتڕۆڵکردنی سه‌نعای پایته‌خت له‌مانگی ئه‌یلولی 2014 دا ، دوای ئه‌وێش ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاری ته‌عز له‌ناوه‌ڕاستی یه‌مه‌ن و له ئێستادا زۆر نزیکی شاره‌کانی باشووری وڵاته‌که بوونه‌ته‌وه که سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بدڕه‌به مه‌نسور هادی لێیه و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پشتگیری ده‌کرێت.