په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند كه پارتی حه‌دی نییه هیچ كارێكی نابه‌جێیان به‌رامبه‌ر بكات.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن كه كه‌مێك پێش ئێستا په‌خشكرا، برزۆ مه‌جید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان رایگه‌یاند كه پارتی حه‌دی نییه هیچ كارێكی نابه‌جێیان به‌رامبه‌ر بكات.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ روویداوه پێشێلكارییه‌و پێویسته پارتی داوای لێبوردن بكات.
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا تا ئێستا داوای لێبوردنیان لێكراوه، برزۆ مه‌جید وتی (نه‌خێر كه‌س داوای لێبوردنی نه‌كردووه).
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان وتی (به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مرۆی فراكسیۆنه‌كان ئه‌وه‌ی گه‌یاند كه پارتی ته‌نها كرا له‌په‌رله‌مانی كوردستان).
د.ع