25/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دامه‌زراندن له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كارمەند بۆ كۆمسیۆنەكەیان دادەمەزرێنن . جەختیشی كردەوە كە، خەڵك بۆ ئەوە دادەمەزرێنن كاری هەبێت نەك بۆ مووچە.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا اسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند : ئه‌و دامه‌زراندنه ته‌نها بۆ ناو ئۆفیسه‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) ده‌بن و هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت له پارێزگا نوێیه‌كه‌ی كوردستانیش (پارێزگای هه‌ڵه‌بجه) ئۆفیس بكه‌نه‌وه و كارمه‌ندی بۆ دابمه‌زرێنن .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه ڕێژه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ش له‌نێوان 150 بۆ 200 كه‌س ده‌بێت و ته‌نها بۆ ناو ئۆفیسه‌كان ده‌بێت و جگه له‌وه‌ش له ئێستادا هیچ ناوه‌ندێكی تر سه‌ر به ئۆفیسه‌كان ناكه‌نه‌وه . به‌ڵكو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئه‌وا بڕیاری كردنه‌وه‌ی ناوه‌ند سه‌ر به ئۆفیسه‌كان ده‌ده‌ن له سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
اسماعیل خورماڵی له درێژه‌ی قسه‌كانی ووتی : له ئێستادا كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان هیچ بودجه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ست نییه و بۆشی ته‌رخان نه‌كراوه ، وه ئه‌و دامه‌زراندنه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی 2015 هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێسته په‌سه‌ند نه‌كراوه و چاوه‌ڕوانیش ناكرێت به‌م زووانه په‌سه‌ند بكرێت ، تا ده‌ست بكه‌ن به دامه‌زراندنی كارمه‌ند .
هه‌روه‌ها ووتیشی : كه ئه‌و دامه‌زراندنه له‌سه‌ر بنه‌ماو بنچینه‌ی نه‌زاهه‌ت و لێهاتوویی و پسپۆڕی ده‌بێت و له‌ڕێگه‌ی سی ڤی هه‌موو كه‌س ده‌توانێت پڕی بكاته‌وه و دواتر كۆمێسیۆن به‌پێی ڕێكاری یاسایی و ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه باس كران ، كارمه‌ند داده‌مه‌زرێنن . چونكه كه‌سی پسپۆڕ هه‌یه كه پێشتر له كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌وامی كردووه به‌لاَم له‌ڕووی نه‌زاهه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆبوونی خۆی نه‌پاراستوووه .
له كۆتاییی قسه‌كانی دا اسماعیل خوڕماڵی بڕیارده‌ی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند : كه له داهاتوویه‌كی نزیك دا دانیشتن له‌كه‌ڵ كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی و سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو كۆمیسیۆنی حكومه‌تی ناوه‌ند و شێوازی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ر دوو كۆمیسیۆنه‌كه .
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، لە 1-ی 3-ی 2015ـدا دەستی بە كارەكانی كردووە.