خۆشم دەویت
24/03/2015 نوسەر: bzavpress

خۆشم دەویت


مرۆڤ هەرچی ئیمانی هەبوو لە پێناوی نان و ئاودا وون کرد ..
زەوی پێنج جار سوجدەی لە ئاسماندا وون کرد ..
شەوی لەدایك بوونت بوو تا سپێدە ئاسمان سەمای کرد..
لەژێر پێی ئەستێرەکاندا ئەو شەوە کات خۆی وون کرد..
هەر ئەو شەوە دەستی خۆشەویستی لەناوپرچت ، لەچینەوە تا غرناطە وون کرد..
لە نێوان سۆمای چاوەکانتا هیندستان وون خۆی وون کرد
ئەو شەوەی کە جوبریل بانگ دا بە گوێتا.. 
خرۆشی قەرنی ئیسرافیل لە سەدای بانگدا وون بوو 
تۆ نەوحی نوحی، بەڵام چیرۆکەکەت چێژێکی تری هەیە
کە لە طۆفانی ناوەکەتدا کەشتی پێغەمبەران وون بوو
شەوی لەدایك بوونت خۆر بەرووی چاوەکاندا پێکەنینی وون بوو 
شەوی میعراج لەژێر پێکانتا سەدها کاکێشان وون بوو..
ببەخشە خۆشەویستانت کە حەیرانن بۆ دیدارت..
خەیاڵی ئەوەم هەبوو دەربارەت بدوێم ، بەڵام زمانم وون بوو .

دیسان خێزانم شیعرێکی عەلی رەزایی قزوەی بۆ خوێندمەوە .. منیش ئەوجی خۆشەویستی بۆی گرتمی صلی اللە علیە وسلم .. ئەم دێرانەم لەبەر دێرەکانی ئەودا نوسییوە..