داعش: پێشتر نامەیەكمان ناردوە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان
24/03/2015 نوسەر: bzavpress

داعش: پێشتر نامەیەكمان ناردوە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان

دوای ئەوەی گروپی چەكدارانی داعش پێش یادی نەورۆز،  3 پێشمەرگەیان شەهیدكرد ، لە ئێستاشدا پێشمەرگەیەكی تریان گولـلە باران كرد و شەهیدیان كرد.

كوردە چەكدارەكانی نێو دەوڵەتی ئیسلامی، لە گرتە ڤیدۆییەكدا باس لە ناردنی نامەیەك دەكەن بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر پێشمەرگە دیلەكان لەلای داعش.

ئاماژەبەوەدەكەن، كە 20 رۆژی پێشتر نامەیەكمان ناردوە بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ هەولێر داوامانكردوە دیلەكان بگۆڕینەوە، بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەداینەوە،  هاوكات لە گرتە  ڤیدۆییەكەدا
نەقیب ئەحمەد گلەیی ئەوە دەكات كە هیچ لایەنێكی كوردی هەوڵی ئازادكردنی نەداوە و لە كۆتایشدا بە 3 گولـلە ئەو نەقیبەی زێرەڤانی شەهید دەكەن .

ئەو پێشمەرگەیەی لەو گرتە ڤیدیۆیەدا شەهید دەكرێت بە دەستی چەكدارانی داعش ، ناوی (ئەحمەد میرزا ئیبراهیم)ە، خەڵكی ناحیە بامەڕنێی سەر بە پارێزگای دهۆكە و لە لە هێزی دووی زێرەڤانی پلەی نەقیب بوە.