دكتور عبدالواحد: هەر پیشمەرەگەیەکی باوەڕدار لهشهڕدا بکوژرێ شەهیدە
دكتور عبدالواحد له ڕوونكردنهوهیهكدا كه ئاراستهی سهرجهم دامو دهزگاكان و كهناڵهكانی ڕاگهیاندنی كردووه و كۆپیهكی دهست بزاڤ پرێس كهوتووه ڕایدهگهیهنێت : هەر پیشمەرەگەیەکی باوەڕدار لە پێناوی ئایین و خاک و ئابڕودا بکوژرێ شەهیدە .
دهقی ڕوونكردنهوهكه:
بۆ گشت دام و دەزاگاکان و کە ناڵەکانی ڕاگەیاندن .
برا پێشمەرگەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرگری دا ،
کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدان ،
1- بە درێژایی مێژووی کورد ، پیشمەرگە زاراوەیەک بوە جێگەی شانازی هەمو کورد بوە بە بیرە جیاوازەکانیەوە وە هەر ئەوان خاوەنی شەرەفی ڕاپەڕین و ئازاد بونی گەلی کوردن و ئەرکێکی شەرعیان ئەنجام داوە ، بەڵام بەداخەوە ئەوەی پێشمەرگە لەسەر خاک دەستی کەوتوە لەسەر مێزی گفتوگۆ بازرگانەکان و بەرپرسەکان دۆڕاندویانە.
2- ئەم وتارە هی ساڵی پارە و ئێستا نییە و بڵاوکردنەوەی لە ئێستادا بەشێکە لە چەواشەکاری ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستیەکان .
3- ئەم وتارە نزیکەی کاتژمێرێکە ، بەڵام بە داخەوە چەند کۆپلەیەکی پچڕ پچڕی لێ بڵاو کراوەتەوە کە ئەویش بە مەبەستەوەیە ئەگەر هەموو وتارەکە وەک خۆی بڵاو بکرێتەوە ئەوە هەموو ڕاستییەکان وەک خۆی دەردەکەوێت .
4- بە درێژایی وتارەکە من ناوی پیشمەرگەم بە هیچ شتێک نەوتوە و هەڵوێستیشم وایە کە هەر پیشمەرەگەیەکی باوەڕدار لە پێناوی ئایین و خاک و ئابڕودا بکوژرێ شەهیدە .