ستافی گۆڤاری بزاڤ راگرتنی گۆڤاره‌كه‌یان راگهیاندو بریاری ئه‌وه‌یاندا پاره‌ی سێ مانگی ده‌رچوون بده‌نه ماڵه شه‌هید.
ماكوان كه‌ریم خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بزاڤ رایگه‌یاند كه بریاری ئه‌وه‌یانداوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌رچوونی گۆڤاری بزاڤ رابگرن‌و ئامانجیشیان له‌وه‌دا خزمه‌تكردنی ماڵه شه‌هیده‌كانه.
ناوبراو راشیگه‌یاند (ئێمە گۆڤار دەربکەینو ماڵی شەهیدەکانمان موحتاجی کرێ خان‌و بن، پێمان گونجاو نییه، بۆیە ئەو سێ مانگە وەك ئەرکێکی نیشتیمانی ٥ ماڵمان دەستنیشان کردوە هاوکاریان دەکەین بە دیکۆمێنت لای خۆمان هەڵیدەگرین، گەر پێویستی کرد بۆ هەموولایەکی ئاشکرا دەکەین).
بزاڤ گۆڤارێكی سیاسی، شیكاری، سه‌ربه‌خۆیه‌و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌كوردستان به‌شێوه‌ی خۆبهخشو بێ هیچ مووچه‌یه‌ك كاری تێداده‌كه‌ن، تا ئێستاش 14 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه.
د.ع