مەسعود بارزانی: خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تۆڵەیان دەکرێتەوە
22/03/2015 نوسەر: bzavpress

مەسعود بارزانی: خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تۆڵەیان دەکرێتەوە

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەهیدکردنی سێ پێشمەرگە بڵاوکردەوە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن تاقمی چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی دڕندانە سەربڕدران.

بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت" هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدکردنی سێ پێشمەرگەی دیلی دەستی چەکدارانی داعش، کە بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید کراون، خەمباری کردین و بەڵێن بە خانەوادەی ئەو شەهیدانەمان دەدەین کە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت و تۆڵەیان دەکرێتەوە.
راشگەیاندووە "ڕێگە نادەین ئەم تاوانەیان بەسەرەوە بچێت و سزای ئەو کارە دڕندانەیە و هەموو کردەوە چەپەڵەکانیان وەردەگرن".