21/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جەعفەری: کێشەو ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند ڕوو لە کەمبونەوەیە
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق پێی وایە ھیچ وادەیەک بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش لەم وڵاتەدا دیاری نەکراوەو ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادیش رووی لە کەمبوونەوە کردووە.
جەعفەری، لەمیانی سەردانەکەی بۆ روسیاو لە دیدارێکی رۆژنامەوانییدا لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە، رایگەیاند: ئەستەمە بتواندرێت وادەی لەناوبردنی چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی یەکجارەکی لەعێراقدا دیاری بکرێت، بەڵام لەھەمان کاتدا ھێزە ئەمنییەکان پێشڕەوی بەرچاویان لەچەند بەرەیەکدا کردووەو زۆربەی ناوچەکانی لەدەستی داعش پاککردۆتەوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: کێشەو ناکۆکییەکانی نێوان ھەردوولا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوەو لە ئێستادا ھەرێم و ناوەند ھەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەدەن.