ئامەد پەیامەكەی  مێژووییەکەی ئۆجەلان خوێندرایەوە
21/03/2015 نوسەر: bzavpress

ئامەد پەیامەكەی مێژووییەکەی ئۆجەلان خوێندرایەوە

ئەمرۆ پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری دەستگیركراوی پەكەكە لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد خوێنرایەوە، پەیامەكە لەلایەن پەروین بۆڵدان بەزمانی كوردی‌و سری سورەیا ئۆندەر بەزمانی توركی لەناو جۆش‌وخۆرشی سەدان هەزار كوردی خوێنرایەوە،  داوادەكات شەڕی چەكداری لە باكوری كوردستان ڕابگیرێت و پەكەكەش لەم بارەوە كۆنگرەی خۆی ببەستێت.

عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ڕایدەگەیەنێت سڵاو لە نەورۆزی گەلانمان و دۆستانیان و ئەوانەی كە لەگەل ئاشتی، یەكسانی و ئازادی و دیموكراسین".

دەڵێت "ئەو قەیرانەی كە سیاسەتی نیولیبرالی سەرمایەداری ئیمپریالیست و نۆكەرایەتی دكتاتۆریەتی ناوچەكە ڕێی لەسەر كردۆتەوە و بەشێوەیەكی زۆر تێكدەرانە كاریگەری لەسەر هەرێمەكەمان و وڵاتەكەمان كردووە، جیاوازیە ئەتنیكی و ئاینی گەلەكەمان و كولتورەكەمان لەم كەشی قەیرانەدا، ڕووبەڕووی شەرێكی بێ واتا و دڵڕەقانەی بۆتەوە".

ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند: داعش بێ ئەوەی بڵێ ئەمە ژن و منداڵە، کورد، تورکمان، عەرەب، ئیزیدی، ئاسوری-سریانییە لە دژی هەموو گەل و کەمینەکانی هەرێمەکە، کۆمەڵکوژی دڕندانە ئەنجام دەدات