21/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شێخ جەعفەر تۆڵەی پشمەرگە شەهیدەکان دەکەینەوە
شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاندوە، لەم نەورۆزەدا بەدایكو باوكی شەهیدانو كەسوكارەكانیان ڕادەگەیەنێتو دڵنیایان دەكاتەوە، كە یەك دڵۆپ خوێنی ڕۆڵەكانیان بە فیڕۆ ناچێتو بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدات، تۆڵەیان دەكەنەوە، وەكو وتراوە تۆڵە بەسەبرە بەڵام بەزەبرە.
ناوبراو جەختیشی کردەووە" بەڵێن بەكەسوكاری شەهیدان دەدەنو سوێند بەخوێنی شەهیدان دەخۆن كە تۆڵەی ڕۆڵەكانیان دەكەنەوەو ئۆقرە ناگرن، تا بستێكی كوردستان لەبەردەم مەترسیدا بێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:"دڵنیا بن كە زەبری گورچكبڕ بەر چەكدارانی داعش كەوتوە، ناشوەستین تا كوردستان لەو دەستو بیرە قێزەوەنانە پاك نەكەینەوە، چونكە ڕۆحی شەهـیدەكانمان بەوە كەمتر ئارام نابن".