20/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەلارێبردنی راستی ( حقیقە) لە نیوان یەک بوون و دابەشبووندا
ئەو دێر نوسینەی سەروە رەنگە زۆر شت لەخۆ بگرێت لە روانگەی ئەو بیرو باوەرەی کەهەمە دەربارەی راستی ( حە قیقەت ) کە ئایا حەقیقەت چیە؟ ، پاشان یەک بوون و یەکێتی و دواجاریش دابەش بوون یانی چی؟، ئەی بەلارێبردنی حەقیقەت چۆن خۆی وینا دەکات ؟، نوسین لەسەر بابەتێکی ئاوا زۆری دەوێت و کاتێکی تەرخانکراو گونجاویشی دەوێت تا بێین بە ووردی ئەم جۆرە چەمکانە شیبکەینەوە، ئەم پرسیارانە دەرەنجامی پرسیارێکی دوولایەنەیە کە ئایا حەقیقەت چیە و دەکرێت دابەش بکرێت؟ وەک هەندێک لەو کەسانەی کە خەریکە رووی راستە قینەی خۆیان نیشانی خەلک دەدەن لە بیرکرنەوە لەم جۆرە چەمکانە، بەوەی هەر گروپێک دەتوانێ بەشێک لە راستی لای خۆی وینا بکات ، بەتایبەت کە سانێک خۆیان بە مسوڵمانی عەیار 24 ناگۆرنەوە و دەیان هەوێت کاروباری ئەم گەلە ئیسلاح بکەن و گەل بخەنە سەر راستە رێگا، ئەمە لەوانە بگەری کە باوەریان بە ئیسلام نیە یان باوەریان هەیە بەلام تەنیا لە چوارچێوەیەکی سنوردار، یان ئەوانەی پێیان وایە کە ئیسلام نامۆیە بەو واقیعەی کە ئێستا لە ئارادایە، سەیر ئەوەیە کاتێک دەکەویتە گفتوگۆ لەگەڵیان جگە لە قسەی بازاری هیج شتێکی تر شک نابەن تاکو بیکەنە کالای بەریان و رووی خۆیان درەوشاوەتر بکەن ، سەرم سورماوە لە کەسانێک کە خۆیان کردتە دەم راستی خەلک و بەحسابی خۆیان بانگەوازی خەلک دەکەن بۆ لێبوردەیی و پێکەوە ژیان ، بە تایبەت خۆسەرقاڵکردنی ئەم برایانە بە شتێکی تەواو چارەسەر کراو لە روانگەی دەق و فەرمودەکانەوە، ئەم بابەتە بریتییە لە ( حەقیقەت) کە پێیان وایە ( ئەم حەقیقەتەی کە لەروانگەی دینیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئێمەی مسولمان باسی دەکەین وەک ئاوێنەیەک وایە کە لە ئاسمان لە دەستی پەروەردگار بەربۆتە خواروە و بەش بەش بووە) ، بۆیە لەروانگەی ئەم بەش بەش بونەی حەقیقەتەوە ئیدی ئاساییە کەسانی تریش کە یەهودی و نەصاراو پاشان یەزیدی و زەردەشتی و بووزایی و چەندان بیرکرنەوەی ئاینی تریش لەسەر راستی رێگای خۆیانن خوای پەروەردگار بە ئاینی خۆیان مامەلەیان لەگەڵ دەکات ، ئەمانە بێ ئاگان لە ئایەتەکانی خوا کە خوای متعال دەفەرموێت( ومن یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منە وفی الاخرە من الخاسرین ) ، ئەمە جگە لە وێناکردنی حەقیقەتێکی رەها وەک ئاوێنەیەک و کەوتنە خواره وە لە لەدەستی پەروەردگار شتیکی گاڵتە جارانەیە بەرامبەر زاتی پاکی (الله).
ئەم جۆر لەنوسین و بیرکرنەوانە کە ئیستا لە لایەن بەشێک لە مسولمانان ئیشی بۆ دەکرێت و ناوەندی فیکری تایبەتی بەو جۆر بیرکرنەوانە هاتونەتە بوون، ئەمە واز لەوە بێنیین کە ئیشی لە پێشینەی ئەم برایانە هاوردەکرنی کۆمەڵیک بیرو فکری دژ بەیەکی تەوا نەساز بووە لەگەل بنەماکانی ئیسلام فەرمودەکانی پێشەوامان محمد(ص) ، ئەم جۆر لە کارو نوسین و هەولدان بۆ پەرە پێدانیان لەکوردستان نیشاندانی نیاز پاکی و لیبوردەیی و پێکەوژیان و میان رەوی بونی ئاینە، و بلێن ها ئەوە ئێمەین تونایمان دین لەگەل بنەما نەراست و نالۆژێکیەکانی خۆتان گونجاند ( سەرسام بونی ئەم مسولمانانەیە بەرۆژئاو) ئاخر لەکوی لێبوردەیی ؟ لەکوی پێکەوە ژیان؟ لە کوی ئازادی رادەربرین ؟ لەکوێ داننان بەتۆو شوناست کە ئاینی ئیسلامە؟ ... بەردەوام دەبین