20/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جۆش ئارنست: ئەمریکا چاو بەھەڵوێستەکانی خۆماندا دەخشێنینەوە بەرامبەر ئیسرائیل
جۆش ئارنست وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند وتەکانی ئەم دواییەی بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کەتیایدا ئاماژەی بەوەکردبوو رێگە بەدروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین نادات ، بەپێچەوانەی ئەو بەڵێنانەوەیە کە پێشتر حکومەتی ئیسرائیل دابووی ، ھەربۆیە ئەمریکاش چاو بەھەڵوێستی خۆیدا دەخشێنێتەوە بەرامبەر بەو مەسەلەیە.
ھەرچەندە جۆش ئارنست ئاماژەی بە وردەکاریی زیاتر نەکرد بەلام چاودێران پێیان وایە کە مەبەست لێ ی گۆرانکاریە لە ھەڵوێستی ئەمریکاو پشتیوانیکردنی بێ مەرجی ئیدارەی ئەمریکایە لەئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان.
پێشتریش ئیدارەی ئەمریکا رەخنەی توندی لەو وتانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرتبوو کە لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا رایگەیاندبوو و پشتیوانیی خۆشی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دوپات کردبۆوە.