20/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی و مالیکی بەبۆنەی هاتنی نەورۆزە پیرۆزبای ئاراستەی سەرۆکی هەرێم دەکەن
هەریەك لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق و نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق لە دوو نامەی جیادا، بە بۆنەی هاتنی نەورۆزەوە ، پیرۆزباییان لە مەسعود بارزانی، گەلی كوردستان كردووە.
حەیدەر عەبادی لە نامەكەیدا بۆ بارزانی نووسیویەتی: بەبۆبەی هاتنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە ئێوە و گەلی كوردی بەڕێزمان دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین ، بە ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن، بۆ عیراق و گەلەكەمان بگەڕێنێتەوە.
هەروەها نوری مالكی جێگری سەرۆك كۆماری عیراقی فیدڕاڵ لە نامەكەیدا نووسیویەتی" بەبۆنەی هاتنی نەورۆزەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە ئێوە و هەموو ڕۆڵەكانی گەلی كوردمان لە كوردستان دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین بە خۆشی و شادی بۆتان بگەڕێنێتەوە و عێراق و گەلەكەشمان لە هەموو ناخۆشییەك بپارێزێت".
مالیی راشگەیاندووە كە هەموو گەلی عیراق بەرپرسیارن لە بونیادنانەوەی عیراقی یەكگرتوو كە تیایدا هەموو ڕۆڵەكانی بەختەوەربن.