20/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ستیڤن وارن: عێراق بۆکۆنترۆڵکردنەوەی تکریت داوای ھاوکاری لە ھاوپەیمانانیان نەکردووە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بەرپرسانی باڵای عێراق بۆ گرتنەوەی تکریت داوای ھاوکاری ھێزەئاسمانییەکانی ھاوپەیمانانیان نەکردووە.
لەو بارەیەوە " ستیڤن وارن" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند : بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تکریت حکومەتی عێراق تا ئیستادا داوای ھاوکاری ھێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانی نەکردووە بۆ پشتوانی ھێزە زەمینییەکانی عێراق.
سەبارەت بە داواکارییەکەی (فەریق روکن عەبدولوەھاب) فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی سەڵاحەدین کە پێشتر داوای ھاوکاری ھێزە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانانی کردبوو،(ستیڤن وارن) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ، تا ئیستا ئەو داوایە بەشێوەیەکی رەسمی بۆ فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی ھاوپەیمانان بەرزنەکراوەتەوە.