یەكگرتوو:داوا له‌  عومرەكارانی كورد ده‌كات خۆپێشاندان لە مەككە دژی شای سعودیە ئەنجامبدەن.
17/08/2013 نوسەر: bzavpress

یەكگرتوو:داوا له‌ عومرەكارانی كورد ده‌كات خۆپێشاندان لە مەككە دژی شای سعودیە ئەنجامبدەن.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكات عومرەكارانی كورد خۆپێشاندان لە حەرەمی مەككە دژی شای سعودیە ئەنجامبدەن.

لە بەیاننامەیەكیدا كە ئاراستەی یەكێتی زانایانی كوردستانی كردووە، عومەر عەبدولعەزیز،  سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، دوو پێشنیاز دەخاتەڕوو كە داوای پشتگیری‌و جێبەجێكردنی دەكات.

عومەر عەبدولعەزیز لە پێشنیازی یەكەمیدا داوادەكات یەكێتی زانایانی كوردستان بە "بەیاننامەیەكی توند" ئیدانەی بەیاننامەكەی شای سعودیە بكات كە دەربارەی رووداوەكانی میسر بڵاویكردەوە.

پێشنیازی دووەمیشی ئەوەیە "ساحەی حەرەمی مەككە بكرێتە مەیدانی دەرخستنی هەڵوێستی بڕواداران، بۆیە هەق وایە فتوا بدرێ كە عومرەكاران لەوێ خۆپێشاندان دژی ئەو پەیامە دژە ئینسانی و ئیسلامییەی شای سعودیە ئەنجام بدەن".

عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز شای سعودییە، لە پەیامێكیدا دەربارەی رووداوەكانی میسر دەڵێت:" حكومەت و گەلی سعودییە لە جەنگی تیرۆر و دووبەرەكی لەگەڵ برا میسریەكانیاندان".