عامری:  نابێت ناوچە سوونی نشینەكان بە پێگەی  داعش ئەژمار بكرێن
19/03/2015 نوسەر: bzavpress

عامری: نابێت ناوچە سوونی نشینەكان بە پێگەی داعش ئەژمار بكرێن

"هادی عامری" سەرۆكی  چەكدارەكانی بەدر دەڵێت: هەڵەیە ناوچە سوونی نشینەكان بەناوچەو پێگەی گروپە چەكدارەكانی داعش ئەژمار بكرێن، چونكە كاتێك داعش ڕووی لەناوچەكەیان كرد، ئەوانیش كۆچیان كردو ئاوارەو دەربەدەربوون.

هەروەها دەشڵێت ، لەسەرەتای سەرهەڵدانی گروپە چەكدارەكانی داعش تاكو ئێستا نزیكەی سێ ملیۆن كەس ئاوارەو دەربەدەربوونە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەك لەهاوڵاتیانی سوونی پشتیوانی داعش بوونە، بەڵام ئاوارەبوونی ئەو ژمارەیە بەڵگەیە لەسەر دژایەتی و نەگونجانی ئەو گروپە چەكدارە لەگەڵ ئەهلی سوونە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، كە یەكێتی نیشتمانی بەرزگاركردنی تەواوی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین دەبێت و بەتایبەتی ئێستا هۆزەكانی عوبێد و جبور و شەمەر لەپاڵ حەشدی شەعبی لەدژی داعش شەڕ دەكەن.

لێدوانەكەی هادی عامری لەكاتێكدایە كە  چەكدارەكانی شیعە لەناوچە سوونی نشینەكان تاوانی دژ بەمرۆڤایەتیان ئەنجامداوەو ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ بەشێوەیەكی فەرمی پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی حەشدی شەعبی كردووە.