هه‌ر ئێستا له‌شاری هه‌ولێرو سلێمانی دوو خۆپیشاندانی جیاواز به‌رێوه‌چوو، یه‌كه‌میان بۆ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی میصر‌و دووه‌میش پشتگیریكردن له كوردانی خۆرئاوا.
به‌ئاماده‌بوونی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی و چه‌ندین به‌رپرسی تری ئه‌و دوو حزبه، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشاندانه‌كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی میصر ئه‌نجامدرا كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌زه‌بری هێزو كوشتن و برین خۆپیشاندانه‌كانی دامركانده‌وه.
هه‌مان كاتیش له‌شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێكی تر بۆ پشتگیری له‌كوردانی رۆژئاوا به‌رێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیران و نوسه‌ران و هاوڵاتیان به‌شداریان تێدا كرد.
د.ع