18/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا دەكات
لە سەرەتای مانگی داهاتوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی باراك ئۆباما سەردانی ئەمریكا دەكاتو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
بڕیارە عەبادی لەسەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا چەند دۆسییەیەكی گرنگ لەگەڵ باراك ئۆباما باس بكات گرنگترینیان ڕووبەڕووبوونەوەی داعشو بابەتی پڕچەككردنی سوپای عێراق.
ئەو بانگهێشتە لەلایەن باڵیوزی ئەمریكا لەعێراق ستیوارت جۆنز لەكاتی سەردانی ژەنەراڵ لوید ئۆستن دراوە بەحەیدەر عەبادی.