زه‌مزه‌م كچە تاقانەیەكی كاره‌ساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، به‌سه‌رهاتی مانەوەی خۆی ده‌گێڕێته‌وه ، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له دوای 3 ڕۆژ لە شەهیدبوونی له باوه‌شی دایكی به زیندوویی ماوه‌ته‌وه . له بیست و حهوتهمین ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه
“زەمزەم عەبدولكەریم”، ئەو كچە تاقانەی هەڵەبجەیە ، كە به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی بۆ (بزاڤ پرێس) گێڕایەوە و ووتی : “من ئه‌و كات مناڵ بووم و ته‌مه‌نم نه‌نها دوو مانگ بوو و هیچم له‌یاد نییه بهلاَم وەك دەگێڕنەوە، كاتێ كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە لە 3/16 ڕووی داوە ، خەڵكی ناوچه‌كه هەوڵیان داوە خۆیان ڕزگار بكه‌ن و خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و بڕۆنە دەرەوەی هەڵەبجە، خێزانەكەی ئێمەش كە لە دایكم و باوكم و خوشك و برایەكم پێكهاتبوون، به هه‌مان شێوه له هه‌وڵی ڕزگار بوونی خۆیان بوون و كەوتوونەتە ڕێ، تا بۆ دەرەوەی شار بڕۆن، بەڵام لەسەر ڕێی گوندی (قلیج)، هەموویان شەهید بوون و ته‌نها من مامه‌وه ”.
زەمزەم باس له‌وه ده‌كات كه ، لە كاتی كارەساتەكەدا كۆرپە بووە و له باوەشی دایكییەوە بووە، بەڵام كاتێ لە 1988/3/16 ، كه دایكی شەهید بووە، زەمزەم لە ژیاندا ماوە و تا دوای سێ رۆژ لە باوەشی دایكی‌دا ماوەتەوە و لەو 3 ڕۆژەدا، شیری دایكی خواردووە و بەو شیرە ژیاوە.
زه‌مزه‌م باس له ڕزگار بوونی خۆی ده‌كات كه چۆن له‌و كاره‌ساته به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت : “ له پاش تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژ له‌و كاره‌ساته كاتێك كه دێنه سه‌ر ته‌رمه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌م و ده‌بینن هه‌مویان شه‌هید بوون و ته‌نها كۆرپه‌یه‌ك ماوه هه‌ڵیان گرتم و له‌گه‌ڵ خۆیان به‌ره‌و ئێران منیان برد و ڕزگارم بوو . دواتریش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئێران بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ڕۆژ مامه‌وه ".
به‌ووته‌ی زه‌مزه‌م دوای شه‌هید بوونی دایك و باوك و خوشك و براكانی ئه‌و به تاقانه‌یی ماوه‌ته‌وه و له‌لای نه‌نك و باپیری به‌خێو كراوه ، و هه‌رده‌م زه‌مزه‌م به دایك و باوك بانگی كردوون ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یزانیوه كه دایك و باوكی ڕاسته‌قینه‌ی كێ بوون تا ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره بووه و هه‌موو شتێكیان پێ ووتووه .
ئه‌م كچه تاقانه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ، بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كاری هونه‌ری كه به ووته‌ی خۆی ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی ئاماده كاری ئه‌م كاره هونه‌ریه بوه كه له باوكی به‌جێ ماوه بۆی .
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی زه‌مزه‌م وه‌ك كچه تاقانه‌یه‌ك و سه‌رجه‌م تاقانه‌كانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ووتی " یه‌كێك له داوا سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له‌دوای خۆمان مووچه‌كانمان بۆ مناڵه‌كانمان بمێنێته‌وه ، كه بۆ ماوه‌ی بیست و حه‌وت ساڵه به‌دوای ئه‌م داوا ڕه‌وایه‌ی خۆمان ده‌چین بهلاَم وه‌ك پێویست هیچیان بۆ نه‌كردووین . كه ئه‌م داوایه‌ش وه‌ك پڕۆژه یاسایه‌ك رێكخراوه و تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه . ووتیشی كه هه‌موو تاقانه‌كان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌م داوا ڕه‌وایه‌ی خۆیان وه‌ك تاقانه‌كانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه .
زەمزەم عەبدولكەریم ، تەمەنی 27 ساڵە و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك به‌سه‌ر ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ته‌مه‌نی ئه‌ویش پێ به‌پێی ئه‌و یاده زۆرتر ده‌بێت و له ئێستاشدا خێزانی پێكهێناوە و كوڕ و كچێكی هەیە.