18/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتی سەردانی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆرانی کرد
ئەمڕۆ حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و حامی حاجی غالی ئەندامی سەركردایەتی سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران یان كرد.
لەدیدارێكەدا باس لە چەند پرسێكی هەرێم و عیراقی بە گشتی و مەترسی رێکخراوی داعش بە تایبەتی كرا، هەروەك بەرگری و بەرەنگاری پێشمەرگەی كوردستان لە دژی چەکدارانی داعش كرا و لەو بارەیەوە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپاتكردەوە.
هەروەها، هیوای سەركەوتنی زیاتر بۆ پێشمەرگە خواست، هەروەك تەئكیدكرایەوە كە هێزی پێشمەرگە رۆڵی قارەمانانە و گرنگی هەبووە لە بەرگریی و هێرشی قارەمانانە لە دژی تیرۆریستان، كە ئەو ئازایەتی و جوامێرییەی بە خوێنی چەندین شەهیدی فەرماندە و قارەمان بووە.