فەتلاوی بۆ مەسرور بارزانی: ئەگەر ئێران نەبوایە داعش هەولێری دەگرت.
18/03/2015 نوسەر: bzavpress

فەتلاوی بۆ مەسرور بارزانی: ئەگەر ئێران نەبوایە داعش هەولێری دەگرت.


دووجارە  فەتلاوی هێرش دەكاتە سەربەرپرسانی كورد‌و لەبەرانبەر قسەیەكی هۆشیار زێباری كە وتبووی ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت بۆ هەرێم، ئەوە دەست لەكاردەكێشتەوە، كە وتی: ئەگەر زێباری دەگەڕێتەوە بۆ هەرێم، ئەوە ئەو پارەی بلیتی فڕۆكەكەی بۆ دەدات.

حەنان فەتلاوی سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە، بەتوندی وەڵامی لێدوانەكەی مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان دەداتەوە، كە بۆ bbc ڕایگەیاندبوو "بردنی حەشدی شەعبی بۆ شەڕی تكریت هەڵەیەو كێشەكان زیاتر دەكات".
 
فەتلاوی لەوەڵامەكەیدا دەڵێت: ئەگەر حەشدی شەعبی میلیشیا بێت‌و لەلایەن ئێرانەوە هاوكاری بكرێت، خۆ شاری هەولێر كاتێك داعش خەرێكبوو بیگرێت لەلایەن ئێرانەوە پارێزگاری لێكرا.
 
فەتلاوی داوادەكات حكومەتی عێراق وەڵامی ئەم لێداونە بداتەوە، چونكە حەشدی شەعبی ڕۆڵێكی گرنگی لەسەركەوتنەكاندا هەیە.