17/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێباز محه‌مه‌د هەرێم داوای هاوکاری له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات
ڕێباز محه‌مه‌د، وه‌زیری دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات هاوکاری هه‌رێم بکه‌ن، بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی دارایی له هه‌رێمی کوردستان.
لەوبارەیەوە ڕێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی پرۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ گه‌شه‌پێدانی عێراق (UNDP) له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێم کۆبوونه‌ته‌وه، وه‌زیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێمیش داوای‌کرد، ڕێکخراوه‌که هاوکاری دارایی و ڕاوێژکاری پێشکه‌شی هه‌رێمی کوردستان بکات.
وه‌فده‌که‌ی ڕێکخراوی (UNDP)پێکهاتبوون له هه‌ریه‌که له سوڵتان حاجییف جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی (UNDP) له عێراق، له‌گه‌ڵ پائیر شریده شاره‌زای بواری په‌ره‌پێدانی ئابووری له (UNDP) .
هاوکات وه‌فده‌که‌ی (UNDP) پاڵپشی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ هاوکاری کردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌که.