17/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پادشای سعودیه: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی میسرداين دژی گومڕاكان
پادشای سعودیه له په‌یامێكیدا سه‌باره‌ت به‌روداوه‌كانی میسر رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌ت و گه‌لی سعودیه له جه‌نگی تیرۆر و دوبه‌ره‌كیدا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی میسردان.
شا عه‌بدوڵا عه‌بدولعه‌زیز پادشای عه‌ره‌بستانی سعودیه، له په‌یامێكیدا ده‌رباره‌ی روداوه‌كانی میسر رایگه‌یاند: حكومه‌ت و گه‌لی سعودیه له جه‌نگی تیرۆر و دوبه‌ره‌كیدا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی میسر‌و برا میسریه‌كانیاندان.
وه‌ده‌شڵێت " مافی حكومه‌تی میسره، وه‌ڵامی ئه‌و گومڕایانه بداته‌وه كه ده‌ستی ده‌ره‌كی بۆ ناو كاروباری میسر ده‌هێنن" .
په‌یامه‌كه‌ی پادشای سعودیه له‌دوای ئه‌و هێرشانه دێت كه سوپا‌و حكومه‌تی كاتی میسر، كردیانه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ئیخوان موسلیمین و به‌هه‌زاره‌هایان لێ قه‌تڵوعام كردن.