هەڵەبجە وەک شار  وەک سمبول  وەک میژوو وەک سیاسەت!!!!!!
17/03/2015 نوسەر: bzavpress

هەڵەبجە وەک شار وەک سمبول وەک میژوو وەک سیاسەت!!!!!!


هەڵەبجە وەکو شار هەر لە سەرەتای دروست بوونیەوە هەتا وەک و ئەمڕۆ پێگەی تایبەتی خۆی هەبوە،لە سەر ئاستی ناوخۆ و حوکمەتی ئەو کاتەی عێراق  و تەنانەت لە سەرئاستی دەرەوەیش ، ئەویش بە هۆی پێگەی جوگرافیا و شوێن و هەڵکەوتەی ناوچەکەوە بووە  و  کە بە دووری (70)کم هاو سنورە لە گەڵ دەوڵە تی کۆماری ئیسلامی ئێران .
لە کۆن داو لە سەردەمی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی یەکان دا  بایەخیکی زۆریان بە م شارە داوە  ، وە هەر بۆیە لە و دەم و ساتە دا ولە سەر فەرمانی تورکەکان لە ساڵی( 1989) بڕیاری بوون  بە قەزا ی  بۆ دەر دەچێت و گەورە دەکرێت..
جگە لە گەورەی ڕووکارە کۆمەڵایەتی و ئابوری  ڕۆشنبیری و فەرهەنکی ، پێکەوە ژیانی ئاید یانەکان  جوانی  و گەورەی زیاتریان بەم شارە بە خشیووە .  هەمیشە پایە یەکی ئابووری گرنگ بووە چ لە کۆن و چ لە ئیستا دا،
لە ڕووی فەرهەنگ ئەدەبە   ئەم شارە بە پیًشەنگ و بناغە دانەری ئەدەبی کوردی دادەنریت . 
هەڵەبجە  مەڵبەند ێَکی ڕۆشنبیری گەورە بووە کە دەیان شاعیرو رووناک بیرو ،هونەرمەندو ڕوشنبیری لە ئامیز گرتووە . وەک (نالی )کە بە دامەزرێنەری قوتابخانەی شعری کلاسیکی دادەنریت   و    مامۆستا (گۆران)یش کە بە دامەزرێنەری شعری نوێ دادەنرێت ،  (ئەحمەد موختار جاف)یش کە یەکەم کەس بووە  دوای جمیل ێایب چیرۆکی کوردی نوسیوە ،،چەند ین شاعیری تری وەک (مەولە وی و تایە ر بەگی جاف و  ناتیق و  حیلمی و ێالح هەژارو  ێالح شارەزووری ) کەلە لانکەی کوردایەتی ئەم شارەدا ژیاون.
لە ڕووی سیاسیشە وە ئەم شارە توشی نەهامەتی و زوڵم و ستەمی گەورە بووە  "چ لە سەر دەستی ناوخۆ و چ لە سەر دەستی دەرەکی  هەمیشە شوینی ململانی جەنگ بووە " نمونەی ساڵانی شەستەکان  کە خەڵکی ئە م ناوچەیە گەلێک دووچاری نە هامەتی و هێزی دڕندە بووە و بە سە دان و هەزار قوربانی و شە هید یان داوە
کە دیار ترینیان رەش بگیریەکەی ساڵی (1974 ) و ساڵی (1987)بوو کە بە سەدان کەس زیندە بە چاڵکران و سەرو ماڵیان بە تاڵان برا.کە هە رە دیارترین ئەو هیرشە دڕندنەی کە کرایە سەر ئەم شارە ،کیمیاباران کردنەکەبوو ، کە ناسراوە "بە کیمیا بارانی هەڵەبجە"   لە 16|3ساڵی  1988  بوو کە لە م  ڕۆژە دا  
نزیکەی  5000)هەزار  ڕۆڵەی بێگوناح  لە ژن و منداڵی ئەم شارەی پێ شەهید کرا و بە دەیان هەزار هاوڵاتی برینار بوون و دانیشتوانەکەشی ئاوارە ی ئۆردوگانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون.
شوین و جوگرافیای هەڵەبجە بۆ ئەم کارەساتە هەڵبژێردرابوو "  واتە لە لایەن زلهزەکانی  ئەو کاتە ی جیهان،  ئەو ووڵاتانەی کە دەستیان بوو لە دروست کردنی ئەم چەکە و ناردنیان بۆ ڕژیمی فاشیستی بەعس  هەتا پێشبینی و وەرز و کەش و هەوای ئەو ڕۆژەش کارابوو بۆ کارەساتەکە "چونکە ئەو ڕۆژە بۆ تاقیکردنەوەی چەکە کۆمەڵ کوژەکە ئەهمیەتیکی گرنگی هەبوو بۆ لە ناوبردن کارگەرێتی ،هەر لە بوژانەوە وچرۆکی درەختەوە تا لە ناوبردنی مرۆڤ بە دڕندە ترین شێوە .
 بەڵام ئە و پرسیارانەی دوای کارە ساتە کە کە لە لای هەر تا کێکی هەڵەبجەکان دروست بوو ە کە دە بێت دەستەڵات دارانی ئەم وڵاتە وەڵامی بداتەوە ئەوە کە  (ئایا سوپا ی پاسداران بە فەرمانی کی هاتە ناو ئەو شارە ؟  بۆچی ڕێگەیان بە خەڵکی هەڵەبجە نە دا پێش کارە ساتەکە شار بە جێبهڵن؟  خۆ ڕژیم پێش وەخت ئەوەی بە ئاشکرا ووت بە دەستەڵاتدارانی کوردی ،کە سوپای پاسداران بە کیمیای و بۆ ر دمان ئەکەمە دەرەوە ی وڵات.   کی بوون ئەوانەی دوو بارەگای قوڕینی خۆیان لە خەلکی شارەکە لا گرنگتر بوو؟  بۆچی و کێ بوو فڕۆکەوانەکەی ئەم کارە ساتەی ئازاد لە ژیر ناوی هەڵهاتن؟  پیوستە لە سەر  حوکمە ت لە هەر ئان و زەمانیک دا بیت پەردە لە سەر وەڵامی ئەم برسیارانە لادات و لە دەفتەری ڕەشی خیانە تی مێژووی کوردا بینوستەوە. 
لە ساڵانی نەوەتە کان دوایی دروست بوونی پەرلەمانی کوردستان بڕیار درا بە گەورە کردنی شاری هەڵەبجە. ئەم جارەیان لە سەر دەستی کورد خۆی ، کە لە کۆتا ساڵەکانی نەوە دەکان بوو  ،بڕیاری بوون بە  پاریزگای  بۆ دەردەچێت .   بەڵام جارێکی تر کارە سات و جەنگی ناوخۆ بەرۆکی ئەم شارەی گرتوە،. کە جەنگی ئەو کاتەی ئەم شارە بریتی بوولە  شەری ناوخۆی حیزبە کوردیە کان لە ژیر ناوی دەستەڵات و ڕەنگ وئاین    ،حیزب و ڕیکخراوە بە ناو ئیسلامیە کان پشکی شیریان بە ردەکەویت لە شەڕی ناوخۆی ئەم شارە ،لە کاتیکا ئەم شارە ببووە هۆی لانکەی دروست بوونیشیان ، ئەمە بوە هۆی داخستنی درگای گەورە بوون و پێشکەتن خوازیو ئاوەدانی لە م شارەدا ، هەتا کار گە یشتە  هۆی راگرتنی خۆیند لە بە شەکانی خویندنی باڵا بۆ ماوەی زیاتر لە چە ند ساڵیک،
هەر دوای ململانی جەنگ بەرقەرار بوونی ئاشتی و ئارامی شارەکە  ، کۆمەڵەی رووناکبیری و ڕۆشنبیری و گەنجان وڕۆژنامەنووسانی شارەکە  جگە لە داواکاری و داکۆکی مافە ڕەواکانی ئەم شارە هەمیشە جەختیان لە