17/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەسیاسی بونی تاكەكان و شێواندنی مانای سیاسەت لایان.
ئەم ناونیشانەی سەرەوە ڕەنگە دوو بابەتی جیابن و هەریە كەیان بۆخۆی زۆر زیاترلەوە هەڵ دەگرێ كە ئێمە لە سەری دە دوێن بەڵام هەوڵ دەدەین بەشێوە یە لە شێوە كان پێكەوەیان گرێ بدەین ، لەڕوانگەی كۆمە ڵناسیەوە ئینكاری لەوە ناكرێت كە ژینگە كاریگەریەكی ڕاستەوە خۆی هەیە لە سەر تاكە كان ، بە لەبەر چاو گرتنی كاری گەریە بۆماوە یە كان ، لەم ڕوانگەیەوە ئەمەوێت قسە لە سەر شتێبكەم كە ئێستا لە كۆمەڵ گای كوردیدا زۆر دە بینرێت ئەویش ڕۆڵێ دەورو بەر (ژینگە ) یە لە بە سیاسی بونی تاكەكان هەڵبەت سیاسەتێكی دەرچو لە ڕێچكە ڕاسەتە قینەكەی خۆی ، بەڵێ ئەمڕۆ گەر لە هەر مجلیسێكا دانشێت ئەبێت زۆرترین كاتی دانشتنەكەت تەرخانكەیت بۆ باسكردنی سیاسەت بەشێوە یە سەر سفرەی خوانە كانیشمان تو شی هەمان دەردبوە ، دەمێك باس لە سیاستی جەنگو دەمێك باس لە سیاسەتی ئابوریو دەمێك باس لە سایا سەتی دزیكردن و....ھتد ، وای لێهاتوە نەخوێنەوارە كانیشمان لە زۆرێك لە خوێنەوارە كانمان زیاتر شارە زای سیاسەتن ، زۆرێكمان لە شیكاری كردنی پێشهاتە سیاسە كاندا سیاسیەكی زۆر ئەبقەرین بەشێوەیە ڕە نگە هەندێ لە سیاسیە كانیشمان توانای ئەو شیكارییە یان نەبێت كەئێمە دەیكەین بۆ پێشهاتەكان بەڵام كام سیاسەت ؟ گەر بپرسین لەو كەسانە ی كە لە مجلیسە ئاساییە كاندا دانشتون سیاسەت چیە ؟ ئەوا زۆرێكیا دە ڵێن سیاسەت یانی فێڵ كر دن ، درۆ كردن، خڕكردنەوەی زۆر ترین دەسكەوت بۆ خۆت یان میكیا ڤیلیانە بڵێن سیسات واتە ژێر پێ خستنی ئە خلاق ، ڕە نگە زۆرێكیشیان هەر میكیاڤی لی نەناسن ، ناهەقیشیان ناگرم چون بە درێژی ئەو ماوە یەی كەهەین سیاسەتێكی وامان نە بیناوە كە بەدەربێت لەم شتا نە ، ئاخرسیاسەت ئەمەنیە كە ئیستا هەیە بەس ئەزمون كارانی سیاسەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان وایان لێكردوە هەر ئەم كاڵایانەی بە بەر بكا ، درۆ ، فێڵ ، پاشقول لێكدان ژێر پێ خستنی ئەیخالق.....هتد ساست لەبڕی ئەوەی پەیڕەو كردنی شێوازە كارێك بێت بەشێوە ژیانێكی خۆش بۆتاكە كان فەراهەم بێنێت ، بوە بەمەی كە ئیستا سیاسیە گەڕۆ كە كانمان لێی تێگەشتون ، جوانیان پێكاوەبەناهەق خەڵكی دەكوژرێت ئەڵێن سیاسەتە ، درۆی گەورە دەكرێ دەڵێن سیاسەتە ، لەگەڵ دوژمنا بە ئاشكرا مامەڵە دەكرێت دەڵێن سیاسەتە ئێ كە وابو سیاسەت لەم ڕۆ دا هەر ئەو تێگەشتنانە پەسەندە بۆیو هیچ مانایەكی سوبوغكروی تر هەڵ ناگرێت