شــەوەو ئێــستا بــــۆ مەعشوقم مــــن بێـدارم
عیـشـقــی پــــاكــی لە نێــــو دڵمەو ئەویـندارم
دڵم مەفتـوون دیــدە بێخــــەو لە خـــەڵوەتدام
خـــۆم دەزانم چ عیشقێكە كە بــــــــۆی شەیدام
ئەی مەعبودم من عەبدی تۆم سەر لە سوجدەم
لـە ژێـر سـایەی ئەویـنی تــــۆ دڵ ئاســوودەم
ئیلاهی گیان نـم نـم دەڕژێ ئەشكــی چــــاوم
خــۆشــم دەوێــی لە بـەر قاپـــی تۆ وەسـتاوم
نـوری هـودا ڕوونـــاكـــی كــرد ژیــــنـی تـارم
بـۆیـــــە ئێـسـتا دڵ ڕۆشـــــەن و ئـەویــندارم