16/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەتلاوی بۆ زێباری: ئەگەر دەتەوێت بۆ كوردستان بگەڕێیتەوە، من پارەی بلیتی فڕۆكەكە دەدەم
په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ، سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەكی گاڵتەجاڕانە وەڵامی وەزیری داراییی عێراق دەداتەوە كە هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوەی كردبوو.
دوای ئەوەی هۆشیار زێباری له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌و به‌م دواییه وتبووی "ئه‌گه‌ر به‌غدا موچه‌ی كوردستان نه‌نێرێت یه‌ك رۆژ له‌به‌غدا نامێنه‌وه".
لەبەرامبەردا فەتلاوی رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان پاره‌ی گهڕانهوهكهت بۆ ده‌ده‌م".
فەتلاوی باسیشی لەوە كردووە كە ئەو هەڵوێستەی ئێستە زێباری دەری دەبڕێت، پێشتر بە هۆی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پێشەسازی یان پێ نەدانی مووچەی میلیشیا شیعەكان (حەشدی شەعبی) دەری نەبڕیوە.
هاوكات فەتلاوی بە جۆرێك لە سووكایەتی كردنەوە گوتوویەتی: ئەگەر دەتەوێت بۆ كوردستان بگەڕێیتەوە، من پارەی بلیتی فڕۆكەكە دەدەم .