ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان: لایەنە سیاسیەكانی هەڵەبجە ئێوە لە خەمی هەڵەبجەدا نین خەمی هەموتان پشكێكی زیاترە
16/03/2015 نوسەر: bzavpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان: لایەنە سیاسیەكانی هەڵەبجە ئێوە لە خەمی هەڵەبجەدا نین خەمی هەموتان پشكێكی زیاترە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت  لە ناو مەركەزی هەڵەبجەدا لایەنە سیاسیەكان نەیان توانی رێك بكەون, نەهەڵەبجەو نەك ١٦ ی 3 كۆی نەكردنەوەو بەداخەوەئەم( ١٦ ی3) یەش هەڵەبجە هێشتا قەزایە.

 بێستون فایق, ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە بارەی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە, و یادی كیمیابارنكردنیەوە  ڕاگەیاندوە: تەنها لەبەر ئەوەی پێش یادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦ ی ٣ پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەست بەكاربن لە دوو مانگی ڕابردوودا بەپەلە و پێش دەستپێكی خولی تازەی یاسادانان پەڕلەمانی هەرێمی كوردستان دوو كۆبونەوەی نا ئاسایی لەبارەی یاسای ئیدارەی پاریزگای هەڵەبجەوە سازكرد ، 


  وتیشی: هەموو پەڕلەمانتاران تێكرا دەنگمان بەیاساكە دا كە ئەمە دووەم جارە لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا یاسا و بڕیارەكان بە كۆی دەنگ دەربچن  و دووەم جاریشە سەرۆكی پەڕلەمان و جێگرو سكرتێری پەرلەمان دەنگ بدەن ،جاری یەكەم  لە بڕیاری ناساندنی هەڵەبجە وەك پایتەختی ئاشتی و جاری دووەمیش  یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە واتا لە پەڕلەمان, هەڵەبجە هەمومانی كۆكردەوە و تەنیا پرۆژەبوو كە هەموو پەرلەمانتار و فراكسیۆنەكان لەسەری هاودەنگ بوین .

ناوبراو باسی لەوەش کردوە ، لایەنە سیاسیەكانی هەڵەبجە ئێوە لە خەمی هەڵەبجەدا نین شەڕو خەمی هەموتان پشكێكی زیاترە لەو پارێزگا تازەیەی كە هەمومان دەمێكە لە چاوەِروانی دروست بونیداین .