بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌ندین چه‌كی كیمیاوی و قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو بۆمباران كران و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و و ئاواره‌ی وولاَتانی دراوسێ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره بوون . له ساڵیادی ئه‌م ساڵیش‌دا هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان جیاواز له سالاَنی ڕابردوو یادی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كه‌نه‌وه .
جیاوازی یاده‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ڵه‌بجه ئێسته بوه‌ته پارێزگا و خۆیان یاده‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن . كه ئه‌مه‌ش خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بووه . وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان خوشحاڵین ئه‌م ساڵ هه‌ڵه‌بجه بوه‌ته پارێزگا و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌رمان كه ئه‌م ساڵ خۆمان یاده‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ین . به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه و هاوولاَتیانی هه‌ڵه‌بجه پێی دڵگرانن ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ده‌یانوویست له‌م ساڵی یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی شاره‌كه‌یان ئه‌وا پارێزگار و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌شداریان له یاده‌كه بكردایه ، به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌هۆی ململانێی سیاسی و ڕێكنه‌كه‌وتن هێشتا هیچ كام له‌و پۆستانه یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه و دواكه‌وتووه بۆ دوای 3/16 .
به‌شدار بووانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ش كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م خودی هاوولاَتیانی پارێزگاكه‌ن و دواتر چه‌نیدن میوانی له ئاستی حكومه‌تی ناوه‌ندی و كوردستانی پێك دێن .
خدر كه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ساڵیادی 27 راگه‌یاند : له ساڵیادی ئه‌م ساڵدا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیَراق و هه‌رێم و بانگهێشت كراون و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌وه‌ی روونه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداری ساڵیاده‌كه ده‌بێت .
وتیشی: ده‌یان باڵیۆز‌و كونسوڵی وڵاتان بانگهێشت كراون و به‌شێكی زۆریان ئاماده‌یان ده‌ربڕیوه چه‌ندین تیمی وڵاتانی دراوسێ و تمیی بیانی گه‌شتوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون.
وابڕیاره پاش كه‌مێكی تر سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی یاده‌كه له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكه‌ن و رووفاتی چه‌ند شه‌هیدێكی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له پاش نیوه‌رۆدا له هه‌ڵه‌بجه به‌خاك ده‌سپێرن ئه‌مه و وێرای بوونی ده‌یان چالاكی هونه‌ری كه تایبه‌ت به ساڵیاده‌كه ئاماده كراون.