دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوو له پارێزگای سنه گروپێكی پاسكیل سواری ڕاگه‌یه‌نرا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به لێخۆرینی پاسكیل له شاری سنه به‌ڕێ بكه‌ون بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌به‌جه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له مه‌ڕاسیمی 27ه‌مین ساڵیادی كیمیاباران كردنی ئه‌و شاره ، دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ڕێگایه ، گروپه‌كه گه‌یشتنه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس پێشتر هه‌ماهه‌نگی كراوه له‌نێوان به‌رپرسانی وه‌رزش و لاوانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه و تێچوونی ڕێگای ئه‌م گرویه له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی هه‌رێمی كوردستانه .
به‌شدار بووانی ئه‌و گروپه‌ش پێكهاتووه له كه‌مال له‌تیفی – یدالله زاهیدپور – كاوه ڕه‌سوڵی – موحسین سه‌ڵه‌واتی – سه‌ید دیاكۆ پیر زوهه‌یری - ئاره‌ش ئیبراهیمی – نیما سه‌ید مورادی – ئه‌میر زه‌مان په‌روه‌ر .
ئه‌م گروپه به‌شداری مه‌ڕاسیمی 27 ه‌مین ساڵیادی كیمیابارن كردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و په‌یام و بروسكه‌ی ماته‌مینی خه‌ڵكی پارێزگای سنه به‌م شاره شه‌هیده ده‌گه‌یه‌نێن .