15/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: واشنتۆن ناچار ده‌بێت دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكات
جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێی وایە واشنتۆن ناچار دەبێت بەئەجامدانی دانوستان لەگەڵ " بەشاری ئەسەد" لەبارەی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا‌و کۆتایی ھێنان بەشەری ناوخۆی ئەو وڵاتە کەماوەی ٤ ساڵە بەردەوامە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەلێدوانێکدا ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەری ئەوە ھەیە ناچارکردنی بەشاری ئەسەدی سەرۆکی سوریا، بەئەنجامدانی دانوستان، پێویستی بەفشاری زیاتر ھەبێت و جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی کاری دبلۆماتی لە سوریا.
جێی باسه دوای تێبه‌ڕبوونی نزیكه‌ی پێنج ساڵ به‌سه‌ر ته‌نگژه‌كانی سوریا، ئه‌و لێدوانه‌ی كیری له‌كاتێكدایه كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بیه‌وێت ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی سوریا بڕوخێنێت".