15/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەسعود بارزانی : داعش لە ناکۆکی نانەوە لە عێراق شکستی هێنا
لەكۆبوونەوەكەدا مەسعود بارزانی وتارێكی پێشكەشكردووەو تێدا رایگەیاندووە، یەكێك لەئامانجەكانی داعش ئەوەبووە، كە كێشەو دووبەرەكی لەنێوان نەتەوەو ئاینە جیاوازەكانی عێراق دروستبكات، بەڵام سەركەوتوو نەبووەو شكستیهێناوە.
مەسعود بارزانی باسی لەوەش كردووە، كە ئێستا هێزی پێشمەرگە توانیویەتی ئەو ناوچانە بگرێتەوە، كە نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان تێدا نیشتەجێنو سەرو ماڵی هەمووشیان پارێزراوە.
سەرۆکی هەرێم ، داوای لە سەرۆک هۆزەکان کردلە پێناو ئاشتی و بنیاتنانەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان هاوکاری بکەن .
هەروەها جەختی کردەوە کەوا تاقمی چەکداری داعش داهاتوویەکی لە عێراقدا نیە و هەرێم لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا بۆ ئازادکرانی ناوچەکانی دیکە هاوکاری دەکات .
دەشڵێت: هەر شارومەندێک کە لە گەڵ داعش بەیعەتی کردووە ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ناوچە ئازاد کراوەکان و چارەنووسی ئەو هەر وەک چارەنووسی داعش دەبێت