فەلسەفەی حەج چییە؟..
سەرەتا کە دەڵێن فەلسەفەی حەج چییە ؛ واتا گەڕانە بە دوای ئەو نهێنی و
حیکمەتانەی کە لەناو ئەم پرۆسەیەدا هەیە.. یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئیسلام
..
واتا هەر کەسێك کە دێتە ناو ئیسلامەوە ئەم پێنج پایە دەبێت لە
خۆیدا پیادەبکاتو لەسەر ئەم پایانە بیناو بونیادی ئیسلامەتی خۆی بکات، هەر
یەك لەم پایانە خوارو لار و نوقصان بێت ئەوا ئەو بونیادو بینایە دەڕوخێت..
لێرەوە دێمە سەر ووتەی ئەو کەسانەی کە زۆر جاهیلانە ئەم قسەیە دەکەن
دەڵێن .. گوایە ئەو کەسەی کە پارە کۆدەکاتەوە بۆ حەج یاخود بۆ عەمرە با
بیدات بە کەسێك کە ژنی نیە یاخود هەژارە یان بێ دەرەتانە!..
بە
بڕوایی خۆی ئەم ووتەییە قسەیەکی زۆر ماعقولەو ئیتر هەندێکیشیان بەوپەڕی بێ
ئەدەبی و بێحورمەتییەوە لە جیاتی خوا و ئیسلامو قسە دەکات و دەڵێت:
ئەوکارە لە حەج فەرزترە و خێری زیاترە .. بۆیە من لێرەوە بە و جۆرە کەسانە
دەڵێم ئەوەندە هەڵەن تا سەرتان دای لەبەردی شەیتان رەجمکردن ..
بۆ ؟
ئەی وەڵامی راست و ڕەوان چییە ؟.. بۆ ئەم ووتە بێ ماناییە وگومان دروستکردنە لە ناودڵی موسڵماناندا ..
سەرەتا دەڵێن: بەرواردکردن باشترین پێوەرە بۆ تێگەیشتن .. ئەگەر نوێژ
کردن فەرز بێت رۆژوو فەرز بێت،بە هەمان شێوە حەجیش فەرزە واتا پێویستە
دەبێت مرۆڤ لە کاتی توانایو هەڵکەوتنی و سەفەر بۆ کردنی دەبێت بڕوات..
کەواتە پایەو ئەرکانی ئیسلامە و قسەی تێدانیە کردنی خوای پهروهردگار
دهفهرموێت:
ال عمران ٩٧ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً
واتا: خوا واجبی کرد بهسهر خهڵکی سهردانی ئهو ماڵه بکهن [بیت الله الحرام] ئهوهی له توانایا بێت .
پێغهمبهر صلی اللە علیە وسلم دهفهرموێت: (بني الإسلام على خمس :
شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة
وصوم رمضان وحج البيت من استطاع إليه سبيلا)متفق علیه
واتا : ئیسلام
لهسهر پێنج بنهما بنیات نراوا یهکهم: گهواهی (شههادهت) الا إله إلا
الله وأن محمدا رسول الله _گهواهی ئهدهم که خوا تاکو تهنها یه و
محمد پێغهمبهر و ڕهوانهکراوی خوایه_ دووهم: نوێژ سێیهم: زهکاتدان
_پاک کردنهوی ماڵ_ چوارهم: ڕۆژوگرتن پێنجهم: سهردانی ماڵی خوا ئهوهی
له توانای دابێت .)
بۆیە بە ئایەتو فەرمودە بۆ خوێنەرم هێنایەوە
دەمەوێت بە ڕاشکاوانە بڵێم هەر کەس لەخۆییەوە لە سەر پاییەکی ئەم ئیسلامە
قسە بکاتو زیادو کەمی بکات ئەوە بەدڵنییایەوە کافرەو لە بازنەی ئیسلامەتی
دەچێتە دەرەوە..
- لێرەدا پێویستە ، بڵێن ئەو کەسانەی کەدەڵێن : ئەو
پارەیە کۆدەکرێتەوە بدرێت بە هەژار و بێدەرتان و یاخود بۆ هاوسەرگیری
گەنجەکان بەکاربێت، کە ووتەیەکی زۆر بێمعناییە، بە بەڵگەیی ئەوە بێمعنایە،
کە ئەو هەموو داوێن پیسە رۆژانە سەفەر دەکەن بۆ ووڵاتانی تری دونیا بۆ
سەرسەریەتی و داوێن پیسی و مەشروبخواردن کە دەجار ئەوەندەی ئەو کەسەی کە
حەج دەکات لەماوەیەکی کەمدا سەرفی دەکات و کەس جورئەتی نیە بە ئەو کەسانە
بڵێن ئەو پارەیە بۆ نادەن بە هەژارو هاوسەرگیری لاوەکان؟
- یان ئەو
هەموو کۆمپانیایی مەشروب ومەی خواردنەوەیە چ سودێکی هەیە ئەی بۆ پارەکەی
نادرێت بە هەژارو بێدەرتانو لاوەکان، یاخود ئەو هەموو ڕاگەیاندنە
بێمعنایانەی حیزبەکان کە لە سەروەتو سامانی خەڵکی سەرف دەکرێت بۆ خزمەتی
حیزب..هتد؟؟
- ئەو هەموو سەروەتو سامانەی کە لەلای مشەخۆرەکان کۆبۆتەوە
یاخود لای بەرپرسەکانە کە شەوانە لەسەر سنگی ئافرەت بە قومار ئەیدۆڕێنن و
بە داوێن پیسی خۆیان بەکاری دێنن بۆ کەس باسی ناکاتو جورەئەتی نیە بڵێ
بیدەن بە هەژارو بێدەرتانو لاوەکان؟؟
زۆری تر بێجگە ئەو هەموو
رۆتینیاتیانەی تر کە رۆژانە دەکرێت لە دامو دەزگاو تەنانەت ماڵو
خێزانەکاندا بۆ ئەوانە قسە و کۆمێنتان نیە..؟ تەنها بۆ ئەوکەسانەی
کەدەچنە حەج دەبێت دەمتان خوار بکەنەوە، ئابووری ووڵات تێکدەچێت، بەڕاستی
پێوانەتان دوو مەننە... وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ * الَّذِينَ إِذَا
اكْتَالُواْ عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ* وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو
وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ..؟
لێرەدا نمونەی تر زۆرە باسی بکەم .. نامەوێت سەری خوێنەر بەشتی لاوەکییەوە ئازار بدەم ، دێمە سەر باسی ئەوەی کە سودی حەج چییە؟..
سودی حەج چییە بۆ مرۆڤی موسڵمان..
حەج راهێنان و مەشقێکە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ قیامەوت ومردن!.. ئەوەی لە
قیامەتو مردن رووئەدات تۆ بە راستی و چاوی خۆت دەیبین لە حەجدا..
چۆن..؟
سەرەتا مرۆڤ مەشقێکی مەیدانی دەکات بۆ مردن .. کەدەچێت بۆ حەج وەك ئەوە
وایە نەگەرێتەوە، وەسێت دەکات، باسی پارەو سەروەتو سامانی دەکات بۆ خێزانو
کەسە نزیکەنای وەك ئەوەی ئیتر ناگەرێتەوە..!
پاشان دەڕوات گەردنی خۆی
بە خەڵکی ئازاد دەکاتو ئەوەی مافێکی لایبێت هەوڵ ئەدات بیداتەوە..! ئایا
ئەمە هەوڵێك نیە بۆ گۆڕانکاری و چاك سازی تاك کە دەوڵەتان و ووڵاتی ئێستایی
جیهان بە ملیۆن دۆلار بۆ ئەو چاك سازییە دڵو دەرونە بەکار دێنن کە
ناونراوە بە ..( بيردۆزو مۆدێلێکی ڕەفتارى مرۆڤ و پەيوەندیهتی لەسەر
بنەماى تيگەيشتنى زمانەوانی)بە کورتکراوەیی(N.L.P)
پاشان ڕاستەخو مەشقی
مردن دەکات و کفن دەکاتە بەری کە ئیحرامە، هیچ بەرنامەو رێبازو بیردۆزێك
نییە .. مەشقی کارێك بکات کە مرۆڤەکان حەتمەن دەیچێژن ئەویش مردنە.. تەنها
ئیسلام نەبێت، ئیسلام دەیەوێت مەشق بە خەڵکی بکاتو ڕاهێنانیان پێبکات بۆ
ئەو پرۆسەیی کە حەقە ..
دوایی ئەوە کە مرۆڤ خۆی ئامادەکردو کفنی کردە بەر..بە سرودێکی زۆر سەرسوڕمان دەست پێدەکاتو هاوار دەکەن ..
لبيك اللهم لبيك لبيك لا شريك لك لبيك ، إن الحمد والنعمة لك والملك ، لا شريك لك
واتا خوای من روووە زاتی پیرۆزت هاتم ، هاتم کە دڵنیایم لەوەی هیچ
هاوبەشێکت نییە، نە لە دەسەڵات و لە پەرەستندا، بەڕاستی سوپاس نیعمەت و
دەسەڵات هەر بۆ زاتی پیرۆزی تۆییە، دووبارە دەکەمەوە کە هیچ هاوبەشو
شەریکێکت نیە ..
دوایی ئەوەی کە دەچیتە کەعبە و ماڵی خوای گەورە
دەبینیت، هەست بەسامێکی زۆر سەرسام دەکەیت، وا هەست دەکەی بەئیمانت رووە
خوای گەورە وەستاوی لە ماڵەکەیدا ،، کە شانی لای ڕاستت رووت دەکەیت هەست
دەکەیت ئەو کاتەیە کە فریشتەکان کفنەکە لەسەر رووت لادەبەن و لێپرسینەوەی
ناو گۆڕت لەگەڵ دەکەن .. بەردەوام لەم کەش و باردۆخی ناو مردنەدا دەژیت و
لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە ئارامی دڵ و دەرونن دەکەیت.
پاشان قۆناغی دووەم
بەروە قۆناغی مەشق پێکردنی ناو قیامەتو رۆژی وەستانە لە گۆڕەپانی
مەحشەردا.. ئەوەیش ئاوکاتە دەست پێدەکات کە بەرۆژانی پێش تەشریق ناسراوە
واتا پێش عەرەفە.. دیسانەوە ئیحرام دەبەستیتەوە ، رووە عەرفات دەکەویتە
رێ هەست بەوە دەکەیت کە قیامەتە ئەو رۆژە لەبەر ئەو گەرما رووە خوای
موتەعال راوەستاویت داوا دەکەیت کە خوای گەورە لێت خۆش بێت، ئەو خەڵکە
بەرەو موزدەلیفە دەکەونەڕێ بەچاوی خۆت قیامەت دەبینی لەسەر ئەو شاخو بەردو
خۆڵی روتەڵە هەموو خەڵکی کەوتون و ماندوون هیلاك و بێ سەروت و سامان و بێ
هیچ کەسەرەستەیەك بێجگە ئیحرامەکەی بەرت هەموو وەك یەکن لە ئەروپایی و
ئاسیی و ئەمریکیی و ئەفەریقیی لەسەر ئەو زەویی وخۆڵە راکشاون چاوەڕوانی
نوێژی بەیانی دەکەن بۆ کەوتنە ڕێ بەروە شەیتتان رەجم کردن..
حیکەمەتی
شەیتان رەجم کردنیش : ئیتر بۆت دەردەکەوێت کە قیامەت ئەوانەی شوێنکەتوی
شەیتتان بوون یاخود شوێن رێچکەی شەیتتان کەووتبون، تۆ دەچیت
دەیانبووخزێنیت و بەردبارانیان دەکەیت.. وەلائی خۆت بۆ خوای موتەعال
دووبارە دەکەیتەوە ، کە دەگەریتەوە بەوگەرماییە بەرەو تەوافی ئیفاضە
دەڕۆیت وەك ئەوە وایە ئەو خەڵکە لە سەفاو مەروادا بڕۆنە لای پێغەمبەرانو
داوای شەفاعەتیان لێبکەن ئەو سێ رۆژە هەست دەکەیت چوویتە لای پێغەمبەران
..
لەدوای تەوافی خواحافیزی راستەو خۆ دەڕۆیت بۆ مەدینەو لە خزمەتی
پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم لە مەدینە دەبیت بۆ ماوەی هەفەتەیەك و
دەچیتە بەهەشت کە لە نێوان ڕەوضەی شەریف و مینبەرەکەیدایە..
ئەمە زۆر بە کورتی بوو لەسەر حیمەتی حەجو وەڵام دانەوەی ئەو گومانەنەی کە دروستان کردبوو.
هیودارم توانیبێتم سودێکم گەیاندبێت.
سەرچاوە:
القران کریم
الحج لیس الحجاج فقط د. الرغب السرجانی
الحج العمرة احکام وخبرات د. الرغب السرجانی
اطلس التاریخ الحج د. شوقی ابو الخلیل
حەج هەنگاو بە هەنگاو .. م. کوڕی پاك