18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا" به توندی هێرشی كرده سه‌ر پارتی و بارزانی
نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) رایگه‌یاند له‌دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م له‌ساڵی 1992 و له خولی یه‌كه‌می په‌رله‌ماندا پارتی نه‌یهێشتووه گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بكرێت "بۆئه‌وه‌ی یهدام حوسێن لێێان عاجز نه‌بێت".
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌یانی ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یدا كه تایبه‌ت بوو به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به توندی هێرشی كرده سه‌ر پارتی و بارزانی له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور.
نه‌وشیروان مسته‌فا وتی "نامه‌نه‌وێت ده‌ستورێكمان هه‌بێت سه‌رۆكێك دروستبكات له مه‌رته‌به‌ی سوڵتانه‌كانی قڕونی وستا بێت و هاوڵاتییه‌كی كوردستانی دروستبكات ببێته كۆیله‌یه‌كی دهستو پێ به‌ستراو، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌ستورێكی سه‌رده‌میانه‌مان هه‌بێت كه له‌گه‌ڵ ئازادی و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ و ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی مرۆڤ بگونجێت".
له‌به‌رده‌وامی وتاره‌كه‌یدا، نه‌وشیروان مسته‌فا وتیشی "ئێمه پێش ٢٠ ساڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌گه‌ڵ بوونی ده‌ستوردا بوین، به‌ڵام ده‌ستورێكمان ناوێت كۆمه‌ڵگای كوردی بكات به دو كه‌رته‌وه بچین به گیانی یه‌كتردا، به‌ڵكو ده‌ستورێكمان ده‌وێت ببێته به‌چه‌تری دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و به مسوڵمان و مه‌سیحی و ئیزدی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و هه‌مو تیره و تایهفهكانهوه، ده‌ستورێكمان دوێت له نێوان فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند، له به‌ینی لادێی و شاریی، عه‌شائیری و مه‌ده‌نیدا، پله جیاوازه‌كاندا جیاوازی نه‌كات و له كاتی ناكۆكی دولایه‌ندا وه‌ك مه‌رجه‌ع بۆی بگه‌ڕێینه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی "ده‌ستور بۆ یه‌ك ئینسان نانوسین، جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ده‌ستور بۆ یه‌ك تاكه كه‌س بنوسن، ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان بنوسین".
وتیشی " ئێستا بۆ مزایهدا ده‌وترێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستوری ناوێت، فڵان كه‌س دژی ده‌ستوره، پێمخۆشه ئه‌و راستیه‌تان بۆ باس بكه‌م كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م و له كاتی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستان سێ پڕۆژه‌ی ده‌ستور خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌و زه‌مانه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ده‌ستی پارتیه‌وه بو و نه‌یانهێشت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بكرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن لێێان عاجز نه‌بێت".
هه‌روه‌ها وتی "له‌دوای ئه‌وه‌ش كه شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێكرد و دواتر كه‌وتینه گفتوگۆ و من یه‌كێك بوم له وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی له پاریس ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ردولای ده‌كرد ناوی میسیۆ دۆران راوێژكاری دیبلۆماسی سه‌رۆك میتران بو پێشنیاری بۆ كردین بۆئه‌وه‌ی رێكخستنێكی یاسایی و سیاسیی خۆمان بكه‌ین؛ باشترین مامۆستاكانی یاسای ده‌ستوری فه‌ره‌نسامان بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بنوسن و ئاماده‌ی بكه‌ن و وه‌سیقه‌یه‌كی ده‌ستوریمان هه‌بێت، دیسانه‌وه وه‌فدی پارتی رازی نه‌بون ده‌ستورێكمان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی دڵی یهدام حوسێنیان لێ نه‌هێشێت، كه‌چی ئێستا ئه‌وان ئێمه به دژی ده‌ستور ده‌ناسێنن".
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا هه‌یه نوسخه‌ی دوه‌می ئه‌و ده‌ستوره‌یه كه كاتی خۆی حوسنی موباره‌ك بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی دایناوه و چاره‌نوسی به‌و حاڵه گه‌یاندوه، ره‌شنوسی ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا له زه‌مانێك نوسراوه كه حوسنی موباره‌ی سه‌رۆك كۆماری میصر بوه، بن عه‌لی سه‌رۆكی تونس بوه، له زه‌مانێكدا نوسراوه كه قه‌زافی سه‌رۆك لیبیا بوه، كه عه‌لی عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌مه‌ن بوه، له زه‌مانێكدا كه هێشتا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی وڵاتێكی سه‌قامگیر بوه."
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هاته سه‌ر باسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وتی " كاتێك باسی ئه‌وه ده‌كرێت تا چه‌ند سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردی له داڕشتنی ستراتیجێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركه‌وتو بوه، یان به هه‌ر پێوانه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌كرێت؛ ئه‌بینین بۆیه‌كه‌مین جار له مێژوی كورددا، هه‌لێكی مێژویمان ده‌ستكه‌وت له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد كه له حه‌قیقه‌تدا دو سه‌ركرده‌یه ئه‌و هه‌له مێژوییه‌یان له‌ده‌ست میلله‌ته‌كه‌ماندا و دیسانه‌وه چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه‌یان خسته گه‌روی نه‌هه‌نگێكی نادیاره‌و ماده‌ی ١٤٠ه‌وه".
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رونیكرده‌وه "سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد نه‌یویست ئه‌و ناوچانه بگه‌رێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی حیزبی و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی"
هه‌روه‌ها وتی "یه‌كێكیان نه‌یویست، چونكه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نوێنه‌رانی ناوچه دابڕاوه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌بو ده‌یگۆڕی، به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌نگ بو ده‌سه‌ڵاتی پارتی زۆر لاواز بكات، ئه‌وی تریش نه‌یویست، بۆئه‌وه‌ی دڵی عه‌ره‌ب و توركمان، دڵی توركیا و ئێران له‌خۆی رازیبكات و ببێت به سه‌رۆك كۆماری عێراق. واته یه‌كێك له پێناو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وی تر له‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق چاره‌نوسی ناوچه دابڕاوه‌كانیان خسته ئه‌و واقعه‌ی ئێستا".
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ناوچانه‌ی لا گرنگ نیه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ستراتیجی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌و ناوچانه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كین و وتی "به هه‌مو توانامانه‌وه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ین به جۆرێك له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بگونجێت.