14/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شاندی هه‌ده‌په به‌ره‌و ئیمراڵی به‌ڕێده‌که‌وێت
وەفدێكی هەدەپە بۆ دیداری عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆكی دەستگیركراوی پەكەكە بەرەو دورگەی ئیمرالی بەڕێكەوتون.
شاندی ئیمراڵی پێکهاتووە له سه‌رۆکانی فراکسیۆنی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و ئیدریس بالوکه‌ن، هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده خه‌تیب دیجله، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سری سوره‌یا ئۆنده‌ر، ئه‌ندامی کۆما ژنێن بڵند، جه‌یلان باگریهان پێکدێت به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ، به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمراڵی به‌ڕێکه‌وتن.
له دیداره‌که‌دا جگه له تاوتوێ کردنی ستراتیژی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی تورکیا ، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه بکه‌ن که بڕیاره ئۆجه‌لان بۆ نه‌ورۆز بیدات ، پێده‌چێت پێش نه‌ورۆزیش دیداری دیکه ئه‌نجام بده‌ن.