14/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم : داعش غازی كلۆریان دژی پێشمەرگە بەكارهێناوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئاشكراكرد داعش چەكی مەترسیداری دژی پێشمەرگە بەكارهێناوە، لەوانەش مادەی كلۆر.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه : هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نموونه‌ی خاك و جلوبه‌رگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی رێكخراوی چەکداری داعشیان كۆكردووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی تاقیگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی وڵاتێكی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان كردووه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "له پشكنینه‌كه‌دا كه له تاقیگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه نموونه‌كان رێژه‌یه‌ك غازی كلۆریان تێدایه و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئه‌و ماده‌یه وه‌ك چه‌ك به‌كارهاتووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی تاقیگه‌كه ئاشكرا بكات.
راشیگه‌یاندووه كه "ته‌قینه‌وه‌كه له 23ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌سه‌ر رێگای خێرای نێوان موسڵ و سنووری سوریا ئه‌نجام دراوه و دوای هێرشێكی دوو رۆژه‌ی پێشمه‌رگه بووه".
ئاماژە بەوەشکراوە ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كردووه كه ته‌قینه‌وه‌كانی تێدابووه و به‌رله‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی ته‌قێندراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌شه‌وه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.