14/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم فەوجێك بۆ مەسیحیەکان دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم یەكەم فەوجی بۆ مەسیحیەكان دروستكرد كە سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و ئەو فەوجەش كۆتایی هێناوە بەمەشقەكانی و رۆڵیان دەبێت لە شەڕی داعش لەو ناوچانەیان كە داعشی دەستی بەسەردا گرتوە.
فەوجەكەی مەسحیەكان كە لە 600 چەكدار پێكدێت و خەڵكی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوان، لەسەربازگەی (نموری پاسەوانی) لەناوچەی فیشخابوری پارێزگای دهۆك كە نزیكە لەسنوری سوریا پێنج شەممەی رابردوو لەڕێوڕەسمێكی سەربازیدا كۆتاییان بەمەشقەكەیان هێناوە.