سەرۆکی هەرێم: بڕیاری بەشداریكردنی پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ نادەم
14/03/2015 نوسەر: bzavpress

سەرۆکی هەرێم: بڕیاری بەشداریكردنی پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ نادەم


مەسعود بارزانی،  لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی پی بی ئێس  رایگەیاندوە:بڕیاری ناردنی هێزی كورد وەكو هێزێكی سەرەكی نادات، بۆ ڕزگار كردنی موسڵ و لەو شارانەی كە زۆرینەی عەرەب نشینن، پێشمەرگە ڕۆڵی پاڵپشتی دەگێڕێت و ناچینە ناوچە سونییەكان و بۆ شەڕی عەرەب.
 
لەبارەی بەشداریكردنی پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ مەسعود بارزانی ئەوەی خستوەتەڕوو كە هەر پلانێك بۆ ڕزگاركردنەوەی ئەو ناوچانە هەبێت كورد دراسەی دەكات، ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەو وەك سەرۆكی هەرێم بڕیاری ناردنی هێزی كوردی وەكو هێزێكی سەرەكی و فراوان لەو شەڕەدا نادات كە لەو شارانەی عەرەب زۆرینەن  جەختیشیكردەوە كە  پێشمەرگە ڕۆڵی پاڵپشتی دەگێڕن و ناچنە ناوچە سونیەكان بۆ شەڕی عەرەب.


سەبارەت بە رۆڵی هاوپەیمانیان لەهاوكارییەكانی پێشمەرگە بارزان ستایشی ڕۆڵی ئەمریكاو ئەورپای كردووە لە هاوكاری كردنی هێزەكانی پێشمەرگە‌و هاوكات نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە، لەوەی كە تا ئێستا چەك و چۆڵێكی وا نەگەیشتووەتە هێزەكانی پێشمەرگە كە بەرپەرچی هەموو شەڕەكانی پێبدرێتەوە.