12/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سیناتۆرە دیموکراتەکان: ئامادە نین دەنگ بە داواکارییەکەی ئیدارەی کۆشکی سپی بدەن
سیناتۆرە دیموکراتەکانی ناو ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە: ئەوان ئامادە نین دەنگ بە داواکارییەکەی ئیدارەی کۆشکی سپی بدەن، بەوەی کە ماوەی جەنگی دژی داعش، بە کراوەی بمێنێتەوە.
دیموکراتەکانی جەختیان لەوەکردۆتەوە دەبێت ئەو جەنگی لەو وادەیە کۆتایی پێبێت کە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو.
سیناتۆرە دیموکراتەکانی ئەوەشیان وتووە لەپاش کۆتایی خولی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما ئەوان ھەڵویستی خۆیان ناگۆڕن.