12/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جبوری : دەبێت سنورێك بۆ دەسەڵاتەكانی ئێران و ئەمەریكا لە عێراق دابنرێت
سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانەی پێشكەشكردنی وتەیەك لە سێیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند"ئێستا دەوڵەتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران و ئەمەریكان بەڕونی تەداخولی عێراق دەكەن و چواچێوەی پەیوەندیەكانی ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرو دراوسێ وەك پێویست نیەو دەبێت سنوریان بۆ دابنێن"
لەبارەی مەترسی گروپە چەكدارەكان و جەنگی داعش سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی" ئەم گروپە چەکدارە ڕەگ و ڕیشەیان داناوە و دەبێت بیر لەقۆناغی دوای داعش بكەینەوەو خۆمان تۆكمە بكەین و یەكریز بین تا لەو دۆخە ڕزگارمان ببێت"
سەلیم جبوری داواشی لە كۆمەڵگەیی نێو دەوڵەتی كرد كەبێن بەدەم عێراقەوە بۆ ئەو كاولكاریەیی كە لەسەر دەستی عێراق بەسەری هاتوە
لەبارەی داهاتوی عێراقەوەجەختی کردەوە "گەر چوار چێوەیەك بۆ دەسەڵاتەكانی ئێران و ئەمەریكا دانەنرێت و چەك نەیاتەوە دەستی دەوڵەت و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی زاڵ نەبێت ، بەداخەوە ئایندەی عێراق بەرەو كارەسات دەڕوات".