شەهیدی ئازیز
12/03/2015 نوسەر: bzavpress

شەهیدی ئازیز

       
ئەی ئـەو شـەهیدەی خـوێـنـت ڕژاوە
بـۆ خــاكـی ووڵات  ســەرت دانـاوە
تا دوا هەناسەت تۆ لە سەنگەر بـووی
پێشمەرگەی ئازا تـۆ تێكۆشەر بـووی
گیانـت هەڵفـڕی دای لە شـەقەی بـاڵ
بە جێت هێشت گەل و نیشتمان و ماڵ
بە بەرگی سوورو  جـەستەی خـوێناوی
لـە بـاوەشـی خـاك  تــۆ ڕاكـشـاوی
شـەهیدی ئـازیز دۆسـت و هــەڤـاڵم
دێـمە سـەردانـت تــۆی لە خـەیـاڵم
تۆ ئەو پێشمەرگەی گیانت بەخشـیوە
بنـوو بێ خـەم بە سـەربەرزیت دیـوە