11/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەیەك لە یاخی وە بۆ شێخی گەورە كرێكار
بە باڵای زینی شەپۆلا، بۆسۆی جــەرگ ئــەنــێرم یاشێخ
سكــاڵای خــۆم و دۆستــانم ، بـەتۆڕا ئـەسپێــرم یاشێخ
ئەگەر چی هێشتە زۆر دووری،لــە دەروونــمانا هەر نوری،
بەفرمێسكی بــێ ســەبـوری ،ڕێگەكەت ئــەدێرم یا شێخ
بۆ هەواڵی ژینی تاڵــی غـــوربـــەتــت نــادەی ؟ تـاكەی؟
بــۆ بــە قــرچــە قــرچــی نـاخت ! واكەڕو كوێرم ؟یا شێخ
ئەهلی جــاحـێـڵ وا بـەجــارێ سەرگـــەردانن ، وێڵن،وێڵ
مــوحـــتـاجی دەوای (عەقیدەن)، پزیشكی خێرم یا شێخ
میلەتی زامارو مەزڵوم، یەك پـــارچــــە پـــڕ بوو لە شووم !
تامەزرۆی فـــریــــاد ڕەسێــكـن ،حـــەكیمی دێرم یاشێخ
وا لەدەست خۆ خۆری ناوخۆو جووت مـەقاشی دەستەمۆ
دەستخەڕۆن ،بیـمار ڕەنــجـــەڕۆ، زاتــی دلــێــرم یاشێخ
عـەبــــــدی نــــەبــەردی خــــودام ، چاوەڕێی تۆزێ نزام
(یاخی) گومڕاو سەشێواوە! ئــــەسیـــری شێــرم یاشێخ.