11/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شێخی ئەزهەر: داوا دەکات بەپەلە بكەن بۆ راگرتنی ئەو کارانەی میلیشیا شیعەكان لە عێراقدا ئەنجامی دەدەن
دكتۆر ( ئەحمەد تەیب) شێخی ئەزهەر ڕایگەیاند، ئەزهەر بە دوودڵییەكی زۆرەوە لەو تاوانانە دەڕوانێت، كە میلیشیا شیعەكان (حەشدی شەعبی) لە عێراق، بە هاوپەیمانیی سوپای عێراق، دەرهەق بە سوننەكان دەیكات، هەرچەندە ئەو هاووڵاتییانە لایەنگری داعش نین.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردوە، بە هۆی مەترسییەكانی میلیشیا شیعەكان بۆ سەر سوننەكانی عێراق، هەزاران هاووڵاتی كۆچیان كردووە.
بۆیە داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ كرد، دەستێوەردانی بەپەلە بكەن و ئەو تاوانانە ڕابگرن، كە میلیشیا شیعەكان لە عێراقدا بە چاوساخی مەرجەعە ئایینییەكانیان ئەنجامی دەدەن.